خه‌ندان-
هه‌رچه‌نده سێ ساڵ به‌سه‌ر تیرۆكردنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی تێده‌په‌ڕێت، هێشتا ئه‌و روداوه مشتومڕی له عێراق دروستكردوه و بۆته هۆی دوبه‌ره‌كی له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان، شیعه و سوننه و كورد.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، سوپای پاسدارانی ئێران پێش یاده‌كه به به‌یاننامه‌یه‌ك پشتڕاستیكرده‌وه كه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له بكوژانی سوله‌یمانی، "به زوترینكات دڵنیاییه و ناگه‌ڕێته‌وه" له به‌رامبه‌ردا حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڵێنیدا به‌رده‌وام بێت له كاركردن بۆ "به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر هه‌مو تاوانبارانی ئه‌م تیرۆره ئه‌مریكییه".
هه‌مو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه پێویست بون بۆ به‌دواداچون بۆ دۆسیه‌كه ته‌واو بون
وتیشی، "هه‌مو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه پێویست بون بۆ به‌دواداچون بۆ دۆسیه‌كه ته‌واو بون، دوا به‌ڵگه‌نامه كه پێویستمان بو، قبوڵكردن و ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی بو له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه كه قاسم سوله‌یمانی میوانی فه‌رمی عێراق بوه".
دابه‌شبونه‌كه له سه‌روبه‌ندی ساڵیادی تیرۆركردنی سوله‌یمانیدا ڕون ده‌ركه‌وت
له‌سه‌ر ئاستی عێراق، دابه‌شبونه‌كه له سه‌روبه‌ندی ساڵیادی تیرۆركردنی سوله‌یمانیدا ڕون ده‌ركه‌وت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسیش به‌هه‌مانشێوه‌بو، مشت‌ومڕ و دابه‌شبونه‌كه له دو ئاراسته‌دا قه‌تیس بو، یه‌كه‌میان نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی ڕه‌وته عێراقییه‌كان ده‌كات كه دژایه‌تی كاریگه‌ری تاران ده‌كه‌ن، ئه‌وی دیكه‌یان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و كوتله و میلیشیا چه‌كدارانه و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی شیعه ده‌كات كه به لایه‌نگری ئێران هه‌ژمار ده‌كرێن.
پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار كه سوننه نشینن، چاوپۆشی له یاده‌كه ده‌كه‌ن
سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه ئه‌مڕۆ پشوی فه‌رمی بێت، به‌ڵام پارێزگاكانی به‌غدا، به‌سره، واست، زیقاڕ، موسه‌ننا، دیوانیه به‌و بۆنه‌یه‌وه پشوی فه‌رمییان ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌كی تره‌وه پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار كه سوننه نشینن، چاوپۆشی له یاده‌كه ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن له ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردودا كردیان.
ئاماده‌كارییه‌كان به‌درێژایی دوێنێ دوشه‌ممه و ئه‌مڕۆ بۆ ئاهه‌نگگێڕان به‌م بۆنه‌یه له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه ڕوداوه‌كه‌ی لێ ڕویداوه به‌ڕێوه‌ده‌چن
له‌كاتێكدا ئاماده‌كارییه‌كان به‌درێژایی دوێنێ دوشه‌ممه و ئه‌مڕۆ بۆ ئاهه‌نگگێڕان به‌م بۆنه‌یه له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه ڕوداوه‌كه‌ی لێ ڕویداوه به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ڕایگه‌یاند كه گه‌شته ئاسمانییه‌كان ڕاناگرن، خۆپیشاندانی به‌رفراوانیش له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكی چه‌كداره‌وه ئه‌نجامدرا، دوژمنایه‌تی هه‌میشه‌ییان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و نزیكایه‌تیان له له‌گه‌ڵ ئێران دوپاتكرده‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی خۆیان له ده‌وری ژماره‌یه‌ك پێگه و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ستیاری ئه‌مریكا له عێراق توندتر كردوه
هاوكات، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی خۆیان له ده‌وری ژماره‌یه‌ك پێگه و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ستیاری ئه‌مریكا له عێراق توندتر كردوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشبینییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا.
له رۆژی 6ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2020 په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای ده‌ركرد
قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا تیرۆركران، دوای سێ ڕۆژیش له تیرۆركردنه‌كه، له رۆژی 6ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2020 په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای ده‌ركرد، هه‌روه‌ها زۆرێك له كوتله چه‌كداره‌كانی عێراقیش هه‌وڵیاندا هێرشبكه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی به‌غدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتیش هه‌وڵیدا دۆخه‌كه هێور بكاته‌وه، به كاركردن بۆ لابردنی ئه‌و خێمانه‌ی له‌به‌رده‌م باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هه‌ڵدرابون.
واشنتن هه‌ر زو ڕایگه‌یاند كه ته‌نها زیانێكی كه‌م به‌ر ئامێره‌كانی بنكه سه‌ربازیه‌كه‌یان كه‌وتوه
لای خۆیه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌م كرده‌وه‌یه چه‌ندین به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له ڕوداوه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه، به بۆردومانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار خۆی یه‌كلاییكرده‌وه، واشنتن هه‌ر زو ڕایگه‌یاند كه ته‌نها زیانێكی كه‌م به‌ر ئامێره‌كانی بنكه سه‌ربازیه‌كه‌یان كه‌وتوه، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه، لای خۆیه‌وه، گروپه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان له واشنتن ده‌كرد به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، به چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، وه‌ك باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كه ئه‌ركی ڕاهێنه‌رانی ئه‌مریكای تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها بنكه‌ی هه‌ریر له هه‌ولێر.
یادی هێزه‌كانی لایه‌نگری ئێران ئه‌مڕۆ له‌ژێر هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه زۆرێك له كوتله و لایه‌نه شیعه‌كان له‌خۆده‌گرێت كه به هه‌ڵوێست له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس یه‌كده‌گرن، به‌ڵام جیاوازییان له نێواندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌ڕوی چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
ره‌خنه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئاستی ناڕه‌زایه‌تی توند و رێگریكردن
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"، له‌و دیدارانه‌ی كه ئیلێنا ڕۆمانسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامیده‌دات، له‌كاتێكدا سودانی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه، به‌ڵام ره‌خنه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئاستی ناڕه‌زایه‌تی توند و رێگریكردن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و كه له یادی دو ساڵه‌ی تیرۆركردنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس بۆ ئه‌مریكا ئه‌نجامیدا، به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی ڕێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان سه‌باره‌ت به ئاماده‌بونی داهاتویان له عێراق.
تا ئێستاش گروپه چه‌كداره‌كان مسته‌فا كازمی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه پێش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت پشتگیری لۆجستی ئه‌مریكییه‌كانی كردوه
سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنی زۆرێك له هێزه سیاسییه شیعه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی چوارچێوه ستراتیژیدا كه له ساڵی 2009 له‌نێوان هه‌ردو وڵات واژۆكرابو، ئه‌نجامیاندا، تا ئێستاش گروپه چه‌كداره‌كان مسته‌فا كازمی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه پێش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری بو، پشتگیری لۆجستی ئه‌مریكییه‌كانی كردوه بۆ ئه‌نجامدانی تیرۆره‌كه.
هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌و باره‌وه نه‌دۆزیه‌وه كه كازمی هاوكاری لۆجستی پێشكه‌ش به ئه‌مریكا كردبێت
كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی عێراق كرد، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌و باره‌وه نه‌دۆزیه‌وه كه كازمی هاوكاری لۆجستی پێشكه‌ش به ئه‌مریكا كردبێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه، له كاتێكدا هێشتا ده‌نگی سیاسی زۆر له ناو پێكهاته‌ی شیعه‌دا هه‌یه كه واشنتن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له پشت كێشه‌كانی عێراقه‌وه‌یه دوای 20 ساڵ له داگیركاری، له‌وانه‌ش قه‌یرانی به‌رزی به‌های دۆلار، كه له‌م دواییانه‌دا دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.