خه‌ندان-
ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی باوه‌ڕیان به "چاوه‌ڕوانیی زانایانی فه‌له‌كناسی" هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، پێش هاتنی هه‌ر ساڵێكی نوێ، پێشبینیه‌كانی فه‌له‌كناسان بۆ ساڵی نوێ ده‌رده‌كه‌ون، له‌نێویاندا دكتۆر سه‌میر ته‌نب فه‌له‌كناس و پاراسایكۆلۆژستی به‌ناوبانگ بۆ ساڵی 2023 پێشبینیه‌كانی بۆ عێراق، سوریا، ئێران، توركیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه ده‌خاته‌ڕو.
پێشبینیه‌كانی سه‌میر ته‌نب بۆ ساڵی 2023:
عێراق
- گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و دابه‌شبونی سیاسی و تائیفی، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و حكومه‌تی نوێ.
- به‌هۆی بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ناكۆكی نێوان عێراق و ئێران په‌ره‌ده‌سێنێت.
- عێراق به‌رهه‌می نه‌وتی زیاد ده‌كات به‌هۆی پێویستی زیاتری به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات.
- حكومه‌تی عێراق یارمه‌تی لوبنان ده‌دات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی.
سوریا
- هێرشه‌كانی ئیسرائیل له 4 مانگی یه‌كه‌می ساڵدا بۆ سه‌ر شوێنه سه‌ربازییه‌كانی سوریا چڕتر ده‌بنه‌وه، به سودوه‌رگرتن له سه‌رقاڵبونی ڕوسیا به شه‌ڕی ئۆكرانیا.
- ئه‌مریكا هێزه‌كانی له سوریا ده‌كشێنێته‌وه ئه‌مه‌ش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ری جۆو بایدنه كه له دابه‌زیندایه.
- سوریا سه‌رباز و به‌كرێگیراو ده‌نێرێت بۆ ڕوسیا بۆ پشتیوانی مۆسكۆ له شه‌ڕی ئۆكرانیا.
- به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریكا و ڕوسیا له‌لایه‌ن تانكه‌كانی توركیاوه هێرشده‌كرێته‌سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا بۆ لێدان له لایه‌نگران و پارتی نزیك له په‌كه‌كه.
- شه‌ڕێكی گه‌وره له دژی جۆلان له نێوان ئیسرائیل له‌لایه‌ك و سوپای سوریا و سوپای پاسدارانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌یه، ئه‌مه‌ش پاڵ به ئێرانه‌وه ده‌نێت سوپاكه‌ی بكشێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئێران به قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی و داراییدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌ویش پێویستی به هێزه‌كانی خۆی هه‌یه له سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی له ناوخۆی ئێران.
-قه‌یرانی ڕژێمی سوریا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن له هاوینی 2023 چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌هۆی پێویستی ڕۆژئاوا به نه‌وت و گاز له سوریا و هه‌نارده‌كردنی له ڕێگه‌ی توركیاوه بۆ ئه‌وروپا.
- سوریا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دۆخێكی ئاسایی، به‌شێكیشیان پێشنیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی و به‌شداریكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا ده‌كه‌ن به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی ئێران و حزبوڵا له سوریا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیای حزبوڵا له لوبنان.
ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین
-چانسی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی ئیسرائیل كه‌مده‌بێته‌وه.
- دۆخی نێوان ئیسرائیل و غه‌ززه و ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین ده‌ته‌قێته‌وه.
- ئیسرائیل هه‌وڵی به‌ستنی ڕێككه‌وتننامه‌ی سنورداركردنی سنوری ده‌ریایی له‌گه‌ڵ لوبنان ده‌دات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گرژی له‌سه‌ر به‌ره‌ی باشوری لوبنان، به‌ڵام له‌ژێر فشاری ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی لوبنان ڕه‌تیكرده‌وه یارمه‌تی ئیسرائیل وه‌ربگرێت، جارێكی دیكه دان به‌و ڕێككه‌وتنه‌دا ده‌نێت و پاڵپشتی ده‌كات.
- دابه‌شبونی سیاسی له ناوخۆی ئیسرائیل زیاتر ده‌بێت، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانیش پێشنیار ده‌كرێت.
میسر
- عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر ده‌ستێكی باشی له دۆخی ئه‌منی و ناوخۆدا ده‌پارێزێت، سه‌ره‌ڕای هه‌نگاوه‌كانی ئیخوان موسلیمین دژ به سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی.
- میسر قه‌رزه‌كانی له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی پیشه‌سازی و پیشه‌سازییه ناوخۆییه‌كان و په‌ره‌پێدانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز له ده‌ریا و له‌سه‌ر زه‌وی.
- نفوزی میسر له‌ناو كۆمكاری عه‌ره‌بیدا به‌هێزتر ده‌بێت، داواش ده‌كات ئه‌ندامێتی سوریا بگه‌ڕێندرێته‌وه.
- نرخی لیره‌ی میسری به‌رز ده‌بێته‌وه.
- میسر پێگه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا ده‌گرێته‌به‌ر.
- دۆزینه‌وه گرنگه‌كانی شوێنه‌وار.
- هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر كڵێسا و خانه‌قاكان وه‌ك وه‌ڵامێك له‌لایه‌ن ئیخوان موسلیمین و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه دوای له‌ناوبردنی نزیكه‌ی ته‌واوه‌تییان له باشوری سینا زیاتر ده‌بێت.
- ساڵی 2023 ساڵی خۆشگوزه‌رانی ئابوری، پیشه‌سازی، كشتوكاڵی و گه‌شتیارییه بۆ ده‌وڵه‌ت و گه‌ل.
عه‌ره‌بستانی سعودیه
- سعودیه له قۆناغی گه‌شه‌ی ئابوریی گه‌وره‌دایه به‌هۆی گرانی نرخی نه‌وته‌وه.
- سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی نوێ له نێوان سعودیه و قه‌ته‌ر.
-كه‌شتیه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی یه‌مه‌ن بۆردومان ده‌كرێن و شه‌ڕی سعودیه له‌دژی حوسییه‌كان كۆتایی نایه‌ت.
- شازاده "محه‌مه‌د بن سه‌لمان" ئه‌ستێره‌كه‌ی له ئاستی ناوخۆ و جیهانی به‌رز ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئازادی ژنان و گه‌شه‌سه‌ندنی هونه‌ر به هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و ئه‌ویش ده‌بێته سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپێك.
ئێران
- ساڵی 2023 له ناوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ ئێران سه‌خت ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی ڕۆژئاوا چاودێری كێشه و دوبه‌ره‌كی و خۆپیشاندان و شه‌ڕی شه‌قام و تیرۆره‌كانی نێوان ئه‌و دو لایه‌نه ناكۆكه ده‌كات.
- ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دابه‌شبون له سوپای ئێران‌دا هیچ پشتیوانی و پشتگیریه‌كی ڕوسیا به‌ده‌ستناهێنێت.
- ته‌ندروستی ڕێبه‌ری "عه‌لی خامنه‌یی" به شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروستده‌كات، له‌گه‌ڵ مه‌ترسی تیرۆركردنی له‌لایه‌ن ده‌وره‌وه.
- ڕژێمی مه‌لاكان ده‌چێته چین یان ڕوسیا، هه‌روه‌ك چۆن ڕژێمی شا ڕۆیشت، ڕژێمه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت بۆ دیموكراسی، ڕۆژئاواش گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرێت.
-ئه‌گه‌ری واژۆكردنی ڕێككه‌وتنێكی نوێی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا هه‌یه.
- بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌هێز ئێران ده‌گرێته‌وه
توركیا
- توركیا هه‌وڵده‌دات ڕۆڵێكی ناوچه‌یی گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی خۆی بگێڕێت و ئه‌مه‌ش روبه‌ڕوی دابه‌شبونی سیاسی و گه‌شه‌ی ئۆپۆزسیۆن و دوباره‌بونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش پاڵ به ئه‌ردۆگانه‌وه ده‌نێت كه جارێكی دیكه به توندوتیژی ناوچه كوردستانییه‌كان و په‌كه‌كه بۆردومان بكات و هه‌وڵی لكاندنی ناوچه‌كانی سوریا و عێراق بدات، وه‌ك چۆن ڕوسیا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كرد.
- ئه‌ردۆگان كارتی ئیدلب و ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه‌ی كه داگیری ده‌كات له سوریا به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ هه‌ر چاره‌سه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی له سوریا به‌كاریانده‌هێنێت.
- ئاگربه‌ست و دواتر ئاشته‌وایی له‌نێوان ئه‌ردۆگان و به‌شار ئه‌سه‌د دروست ده‌بێت.
-ئه‌ردۆگان خولی نوێی سه‌رۆكایه‌تی ده‌باته‌وه، گه‌شتوگوزار و ئابوری گه‌شه ده‌كات.
ئه‌ردۆگان به‌ركه‌وته‌ی هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بێت، كه هۆكاره‌كانیش بریتین له ده‌رونی و ده‌مار.
- بومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره توركیا ده‌گرێته‌وه.
چین
- ده‌سه‌ڵاتی چین له ڕوی ئابوری و سه‌ربازییه‌وه گه‌شه ده‌كات و ده‌بێته یه‌كه‌م ڕكابه‌ری ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌رقاڵكردنی ڕوسیا له شه‌ڕی ئۆكرانیا.
-چین ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی بۆشایی ئاسمان به‌ده‌ستده‌هێنێت
- ته‌كنه‌لۆژیا و پیشه‌سازی گه‌شه ده‌كات كه جیهان داگیرده‌كه‌ن.
-دوباره بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و په‌تا نوێیه‌كانی تر.
-چین ڕۆڵی ده‌ڵاڵی ئاشتی ده‌گێڕێت له جیهاندا.
- بومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره رو له چین ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر تایوانی دروستده‌كات.