خه‌ندان-
کۆبونەوەی سەربازی و ئەمنی سوریا و تورکیا بە سه‌رپه‌رشتی روسیا لە مۆسکۆ، هەنگاوێکی زیاتری لێکنزیکبونەوەیه لە پەیوەندی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە، كه وه‌ك "دیاری" ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا ناوده‌برێت، پێده‌چێت بۆ داهاتوش هه‌ریه‌كه له ئه‌ردۆگان و به‌شار ئه‌سه‌د كۆبكاته‌وه كه بڕیاره له پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتودا روبدات.
هاوینی ساڵی 2011 دوای چەند مانگێک لە سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی سوریا، پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق تێكچو، تورکیا بوه‌هۆی پەڕینەوە و بنکەیەک بۆ پاڵپشتیکردنی گروپه چه‌كداره‌كان دژ بە دیمەشق و سوریاش بوەتە گۆڕەپانی توندوتیژی و ئاژاوە و دوبەرەکی.
لە کۆتایی ساڵی 2015ەوە هه‌ماهه‌نگی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ بۆ سەپاندنی واقیعی نوێ لە سوریا ده‌ستیپێكردوه
دوای دەستێوەردانی روسیا لە کۆتایی ساڵی 2015 له‌نێوخۆی سوریا، هه‌ماهه‌نگی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ بۆ سەپاندنی واقیعی نوێ لە سوریا ده‌ستیپێكردوه، ئەولەویەتی تورکیا ڕێگریکردنه لە دامەزراندنی قەوارەیەکی کوردی لەسەر سنورەکانی باشوری، بۆیە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕوسیا له‌وباره‌یه‌وه ئەنجامدا.
پوتن فشاری خستە دروستكرد بۆ لێکنزیکبونەوەی ئەسەد و ئەردۆگان
هاوكات لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاستانە لە ساڵی 2017 لە نێوان ڕوسیا، ئێران و تورکیا و پەرەسەندنی "هاوکاری دوژمنکارانە" لە نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ، پوتن فشاری خستە دروستكرد بۆ لێکنزیکبونەوەی ئەسەد و ئەردۆگان، لە سەرەتای ساڵی 2020 مۆسکۆ سەرکەوتو بو لە میوانداریکردنی کۆبونەوەیەکی گشتی لە نێوان عەلی مەملوك، سه‌رۆكی دەزگای هەواڵگریی سوریا و هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا.
پوتن سەرکەوتو نەبو لە هێنانه‌كایه‌ی پێشکەوتنێکی گەورە له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق
مەملوك داوای کشانەوەی تورکیا و کردنەوەی ڕێگەی حەلەب- لازقیەی کرد، فیدانیش خوازیاری هاوکاری قوڵ بو لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پوتن سەرکەوتو بو لە کۆکردنەوەیان، بەڵام سەرکەوتو نەبو لە هێنانه‌كایه‌ی پێشکەوتنێکی گەورە له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق.
لەگەڵ ئەوەی ئەردۆگان زیاتر لە جارێک ئاماژەی بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و دەستدرێژیکردنە سەر باکور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كردبو، به‌ڵام نزیکبونەوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتو پەرەسەندنی داواکارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە دژی پەنابەرانی سوریا و قوڵبونەوەی هاوکارییەکانی تورکیا و ڕوسیا دوای شەڕی ئۆکرانیا وایكردوه كه پوتن قورسایی خۆی بخاته سەر ئامادەکردنی زەمینە بە زنجیرەیەک هەنگاو بۆ کۆبونەوەی ئەردۆگان و ئەسەد پێش هاوینی داهاتو.
هەنگاوی یەکەم کۆبونەوەیەکی نهێنی نێوان مه‌ملۆک و فیدان بو لە مۆسکۆ لە مانگی تەمموزی ڕابردودا
هەنگاوی یەکەم کۆبونەوەیەکی نهێنی نێوان مه‌ملۆک و فیدان بو لە مۆسکۆ لە مانگی تەمموزی ڕابردودا، کە هەرلایەنێک داواکارییەکانی خۆی خستەڕو، داواكاری سوریا بریتی بو لە رێزگرتن لە سەروەری سوریا، واده‌یه‌ك بۆ کشانەوەی تورکیا، ڕاگرتنی پشتیوانی لە گروپه چه‌كداره‌كان كه دیمه‌شق به تیرۆریست ناویان ده‌بات، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی رێگەی حەلەب- لازقیە و باب ئەلهەوا-ئیدلب وه‌ك ڕێوشوێنێك دژ بە سزاکانی ڕۆژئاوا و پاڵپشتیکردنی ئاوەدانکردنەوەی سوریا.
توركیا داوا ده‌كات كه حكومه‌تی دیمه‌شق هاوكاریه‌كانی بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل رابگرێت
توركیا داوا ده‌كات كه حكومه‌تی دیمه‌شق هاوكاریه‌كانی بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) رابگرێت و ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی به قوڵایی 32 كیلۆمه‌ت له سنوریه‌كانی توركیاوه دروستبكرێت.
ئەردۆگان رایگەیاندوه، کە بە زۆر هۆکار ئامادەیە کۆببێتەوە له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی توركیا.
لە چەند مانگی رابردودا پرسیارەکە بۆ ئەردۆگان ئەوە نەبو کە "لەگەڵ ئەسەد کۆدەبێتەوە یان نا؟"، بەڵکو ئه‌وه‌بو كه "کەی لەگەڵ ئەسەد کۆدەبێتەوە؟"، زیاتر لە جارێکیش رایگەیاندوه، کە بە زۆر هۆکار ئامادەیە کۆببێتەوە له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی توركیا.
پوتن زیاتر فشاری دروستكردوه بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ ئەردۆگان و ئەسەد
لەگەڵ پەرەسەندنی هاوکارییەکانی ڕوسیا و تورکیا لە ئۆکرانیا و نزیکبونەوەی هەڵبژاردنەکانی توركیا و قوڵبونەوەی قەیرانی ئابوری سوریا، پوتن زیاتر فشاری دروستكردوه بۆ ئاساییكردنه‌وه و ئەنجامدانی کۆبونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ ئەردۆگان و ئەسەد، ئه‌وه‌ش وه‌ك دیارییه‌ك بۆ هاوڕێكه‌ی (ئەردۆگان) بۆ ئه‌وه‌ی لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتودا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەربکەوێت.
پێشنیاری ڕوسیا بریتیبو لە ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبونەوە
بەمپێیە پێشنیاری ڕوسیا بریتیبو لە ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبونەوە، لەوانە؛ دانوستانی ئەمنی سێ قۆڵی، کۆبونەوەی وەزیرانی بەرگری بە ئامادەبونی بەرپرسانی هەواڵگری، کۆبونەوەی سێ قۆڵی نێوان وەزیرانی دەرەوە، پاشان لوتکەی سێ قۆڵی نێوان ئەسەد و ئەردۆگان و پوتن.
لایەنی روسی هەوڵ دەدات رێچکەی سیحراوی بخاتەڕو بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان هەردولا لە کۆبونەوە سەربازی و ئەمنی
لایەنی روسی هەوڵ دەدات رێچکەی سیحراوی بخاتەڕو بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان هەردولا لە کۆبونەوە سەربازی و ئەمنی و سیاسییەکانی داهاتودا بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنێكی نوێ هاوشێوه‌ی رێككه‌وتنی ئەدەنەی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق كه لە ساڵی 1998 دا واژۆكرا، کە بریتی بو لە هه‌ماهه‌نگیكردن له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە).
لە روی سیاسییەوە لایەنی روسیا پێشنیاری بەیاننامەیەکی هاوبەش دەکات، کە بڕگەیەکی سەرەکی لەخۆدەگرێت، کە بریتییە لە پابەندبون بە یەکپارچەیی خاک و سەروەری سوریا، ڕەتکردنەوەی ئەجێندای جوداخوازی و گەڕانەوەی پەنابەران بۆ شوێنی خۆیان له سوریا.
تورکیا نزیکەی سێ ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتی سوریای تێدایە، ئەوەش یه‌كێكه له‌و پرسه سەرەکیانه‌ی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی داهاتودا ده‌خرێته به‌رباس، ئەردۆگان دەیەوێت ئەم کارتە لە نەیارەکانی بکێشێتەوە، بەڵام چاوەڕوانی گەڕانەوەی دو ملیۆن هاوڵاتی سوریه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.