خه‌ندان-
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، پێویسته وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌ام بن له ره‌وانه‌كردنی هاوكاری سه‌ربازی زیاتر بۆ ئۆكرانیا، چونكه "رێگای گه‌یشتن به ئاشتی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاری سه‌ربازی زیاتر بۆ ئۆكرانیا په‌یوه‌سته".
به‌رپێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، یێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی روسیا بۆ ساڵی نوێ، پێویسته وڵاتانی جیهان به‌رده‌وام بن له پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی زیاتر به ئۆكرانیا".
داوا له هاوپه‌یمانانی نێو رێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌م زیاتر كار له‌سه‌ر پێشکەشکردنی هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی و تاكتیكی بۆ كیێڤ بكه‌ن
وتیشی،"داوا له هاوپه‌یمانانی نێو رێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌ن زیاتر كار له‌سه‌ر
پێشکەشکردنی هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی و تاكتیكی بۆ كیێڤ بكه‌ن، چونكه روسیا له‌م قۆناغه‌دا نامێنێته‌وه و هێرشێكی چڕ بۆسه‌ر ئە وڵاتە ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی سنوره‌كانی بیلاڕوسیاش لە ئارادایە".
زۆر پێویسته موشه‌ك و ته‌قه‌مەنی زیاتر ره‌وانه‌ی ئه‌و سیستمانه بكرێن كه ئێستا له ئۆكرانیا جێگیركراون
ئه‌میندار گشتی ناتۆ باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌هۆی هێرشه به‌رده‌واكانی روسیا كه له ئێستادا ستراتیژی هێرشه ئاسمانییه‌كان به‌كارده‌هێنێت، زۆر پێویسته موشه‌ك و ته‌قه‌نی زیاتر ره‌وانه‌ی ئه‌و سیستمانه بكرێن كه ئێستا له ئۆكرانیا جێگیركراون، بەتایبه‌تیش سیستمی به‌رگری ئاسمانی".
رێگای گه‌یشتن به ئاشتی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاری سه‌ربازی زیاتر بۆ ئۆكرانیا په‌یوه‌سته
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "پێویسته پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه ئۆكرانیا له پشتیوانییه سه‌ربازییه‌كان دانەببڕێنین و رێگای گه‌یشتن به ئاشتیش له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاری سه‌ربازی زیاتر په‌یوه‌سته".
ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا ده‌توانێت له دانوستانه‌كاندا به‌ده‌ستی بهێنێت، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به دۆخی سه‌ربازییه‌وه و هاوسه‌نگی جه‌نگه‌وه
ستۆڵتنبێرگ رونیشی كرده‌وه، "ئێمه ده‌زانین كه زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كان له‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان كۆتایی پێدێت، ڕه‌نگه ئه‌م چه‌نگه‌ش به‌هه‌مان شێوه بێت، به‌ڵام ده‌زانین ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا ده‌توانێت له‌م دانوستانانه‌دا به‌ده‌ستی بهێنێت، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به دۆخی سه‌ربازییه‌وه و هاوسه‌نگی ئه‌م جه‌نگه‌وه".