خەندان-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، دوای پشوی سەری ساڵ خشتەی موچە بۆ مانگی 12 بڵاودەکرێتەوە و دواکەوتنی دابەشکردنی موچەش "گرفتێکی ته‌كنیكی بوه. چونکە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا خه‌می موچه‌ی نییه، به‌ڵكو خه‌می بنیاتنانی ژێرخانی ئابوریی هه‌رێمی كوردستانیشی هەیە."
دوای پشوی سه‌ری ساڵ خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه بڵاودەکرێتەوە
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە کەناڵی کوردستان 24ـی راگەیاندوە، هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی موچە پەیوەستە بە گەڕانەوە و کۆکردنەوەی داهاتەکان و ماوەی چەند مانگێکیشە حکومەت کار لەسەر رێکخستنەوەی ئەو بابەتە دەکات، بۆیە دوای پشوی سه‌ری ساڵ وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه مانگی 12 راده‌گه‌یه‌نێت.
گرفتی دواكه‌وتنی موچە ته‌كنیكی بوه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا خه‌می موچه‌ی نییه
ئاماژەی بەوەشکردوە، "گرفتی دواكه‌وتنی موچە ته‌كنیكی بوه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا خه‌می موچه‌ی نییه، به‌ڵكو خه‌می بنیاتنانی ژێرخانی ئابوریی هه‌رێمی كوردستانیشی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌بوە بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، روانگه‌مان فراوانتره و ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای بنیاتنانی ژێرخانێكی پته‌وی ئابوری نه‌ك بۆ ئێستا، به‌ڵكو بۆ نه‌وه‌كانیشمان كار بكه‌ین."
حكومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی نه‌ك قه‌رز بكات، به‌ڵكو قه‌رزیشی داوەتەوە
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، "له‌و بڕوایه‌داین پێویسته حكومه‌ت خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ داهات و توانای ماددی، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له سه‌رده‌می كۆرۆنادا توانیمان قه‌یرانه‌كه به باشترین شێوه تێپه‌ڕێنین. رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاتانه بوه، كه توانیویه‌تی راده‌ی به‌ركه‌وتن و زیانی گیانی به‌رته‌نگ بكاته‌وه. حكومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی نه‌ك قه‌رز بكات، به‌ڵكو قه‌رز بداته‌وه."
بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه له به‌غدا ده‌رچوه
پەیوەست بە رەوانەکردنی 400 ملیار دینارەکەی بەغداش، ئەوەی خستوەتەڕو، بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه له به‌غدا ده‌رچوه و له‌و بڕوایه‌دان، ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ناردنی زۆر گه‌وره نه‌بن، لە هەمو دۆخێکیشدا "ئێمه وه‌ك حكومه‌ت ده‌سته‌وه‌ستان نابین له‌وه‌ی چۆن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كه‌ین. ئه‌مساڵ به‌غدا ته‌نیا دو جار 200 ملیار دیناری ناردوه، به‌ڵام ئێمه 11 موچه‌مان دابه‌ش كردوه، هەروەها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی بڕێكی به‌رچاوی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه و تا مانگی نۆ زیاتر له 730 ملیۆن دۆلار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، ته‌نیا به داهاتی نه‌وت."