خه‌ندان-
ململانێی ئۆکرانیا خەریکە دەچێتە ساڵی دوەمه‌وه و هه‌ندێك له شرۆڤەکاران ده‌ڵێن، پێیانوایە پێنج ئاماژه هه‌ن كه پێده‌چێت جه‌نگه‌كه له 2023شدا به‌رده‌وام بێت، كه به‌هۆیه‌وه تادێت ژماره‌ی قوربانیان زیاتر ده‌بێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ به چه‌ك و بودجه پشتیوانی سوپای ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و روسیاش به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی له ئۆكرانیا و فشاره‌كانی له رێگه‌ی غازه‌وه بۆ سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا.
تۆڕی هه‌واڵی BBC راپۆرتێكی له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی جه‌نگی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ پێنانه ناو ساڵی نوێوه بڵاوكرده‌وه و به‌پێی راپۆرته‌كه، پێنج ئه‌گه‌ر و پێشهات بونیان هه‌یه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه رونده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م جه‌نگه‌ی ئۆكرانیا كه ماوه‌ی 308 رۆژه به‌رده‌وامه بگاته سه‌رئه‌نجامێكی كۆتایی یاخود جارێكی دیكه جه‌نگ بگه‌ڕێنته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
هێرشه‌كانی روسیا له ساڵی نوێ‌دا
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی دیكه به‌تایبه‌ت ناوچه فراوانه‌كانی ئۆراسیای گه‌وره، له‌وه تێگه‌یشتون كه وه‌رزی زستان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیان هه‌ڵنابژێرن، چونكه پێشتریش مێژو و بارودۆخی به‌كارهێنانی هێرشی زه‌مین و ئاسمانی له وه‌رزی زستاندا بۆی رونكردونه‌ته‌وه و هه‌ریه‌كه له هیتله‌ر، ستالین و ناپیلۆن بۆناپارت به‌شێكی زۆری سه‌ربازه‌كانیان ره‌وانه‌ی مه‌رگ كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فشاریان له سه‌ربازه‌كانیان كردوه روبه‌ڕوی هێزه‌كانی دوژمنان ببنه‌وه له‌كاتێكدا ده‌یانزانی وه‌رزی زستان مه‌ترسیی زۆریان بۆ دروست ده‌كات.
ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانی "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی ئۆكرانیا" كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه
ئه‌وه‌ی ئێستا به‌دیده‌كرێت ئه‌وه‌یه ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانی "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی ئۆكرانیا" كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه باش له‌وه تێگه‌یشتوه كه ئه‌م چه‌ند مانگه زستان له پێشه و به‌شێكی زۆری سه‌ربازه‌كانی روبه‌ڕوی مه‌رگ و مه‌ترسی ده‌بنه‌وه.
مانگی (ئازار/3)ی 2023 روسیا گه‌وره‌ترین هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا و پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێك بێت له روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ
له راپۆرته‌كه‌ی BBCدا هاتوه، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی (ئازار/3)ی 2023 روسیا گه‌وره‌ترین هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا و پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێك بێت له روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ، چونكه پوتن له ئێستادا 50 هه‌زار سه‌ربازی بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ئاماده‌كردوه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندوه، 250 هه‌زار سه‌رباز به چه‌ك و جبه‌خانه‌ی قورسه‌وه ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی هێزه‌كانی ئۆكرانیا ببنه‌وه.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م جه‌نگه ناگه‌ڕێنه دواوه
پوتن له لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردبو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م جه‌نگه ناگه‌ڕێنه دواوه، له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی سه‌ربازی ئۆكرانیاش ده‌ڵێن، به هیچ شێوه‌یه‌ك تاوه‌كو گێڕانه‌وه‌ی ته‌واوی خاكه‌كه‌یان ده‌ست له ئامانجه‌كانیان هه‌ڵناگرن.
ئۆكرانیا ته‌واوی "خاكی داگیركراو"ی وڵاته‌كه‌ی كۆنتڕۆڵده‌كاته‌وه
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، یه‌كێكی دیكه له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی (ئازار/3)ی 2023، ئۆكرانییه‌كان له‌ڕێگه‌ی چه‌ند هێرشێكی كاریگه‌ر و گرتنه‌به‌ری تاكتیكی سه‌ربازی، هێزه‌كانی روسیا ناچارده‌كه‌ن به‌ره‌و سنوره‌كانی خۆیان پاشه‌كشه بكه‌ن و ئۆكرانیاش ته‌واوی خاكی داگیركراوی وڵاته‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ ده‌كاته‌وه.
ئۆكرانییه‌كان به خوێنی خۆیان باجی ئه‌م دڕنده‌یی و شه‌ڕانگێزییه‌ی روسیا ده‌ده‌ن
یێنس ستۆلتێنبێرگ، سكرتێری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگه‌یاندوه، "ئۆكرانییه‌كان به خوێنی خۆیان باجی ئه‌م دڕنده‌یی و شه‌ڕانگێزییه‌ی روسیا ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش به پاره و كێشه ئابورییه‌كانمان ئه‌و باجه ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر رێگه بده‌ین هێزه‌كانی روسیا خۆیان جارێكی دیكه رێكبخه‌نه‌وه، ئه‌وا باجێكی قورس‌تر ده‌ده‌ین و جیهان روبه‌ڕوی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه".
مۆسكۆ ناتوانێت دژه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كانه له‌ماوه‌یه‌كی كورتخایه‌ندا به‌رهه‌مبهێنێت
هێزه‌كانی روسیا ناوانن به‌بێ پاڵپشتی سه‌ربازی له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه‌یان به‌رده‌وام بن، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هێزه‌كانیان روبه‌ڕوی چه‌ندین چه‌كی قورس و په‌ره‌پێدراوی هێزه‌كانی ناتۆ و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌بنه‌وه، مۆسكۆ ناتوانێت دژه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كانه له‌ماوه‌یه‌كی كورتخایه‌ندا به‌رهه‌مبهێنێت و چه‌ند ناوچه و هه‌رێمێكی ئۆكرانیاش خاڵی وه‌رچه‌رخانی ئه‌م جه‌نگه ده‌بن و پێده‌چێت تێكشكاندنی روسیا له ناوچه‌كانی نزیك له دورگه‌ی كرێمیاوه ده‌بێته خاڵێكی كاریگه‌ر.
هیچ ئه‌گه‌رێك جگه له تێكشكاندنی هێزه‌كانی روسیا بونی نییه
هێشتا لێدانی ته‌پڵی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن كیێڤه‌وه زوه، به‌ڵام ته‌واوی هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامبون و پاڵپشتییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئۆكرانیا كاریگه‌رترن به به‌راورد به روسیا و ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ئۆكرانیا له‌م جه‌نگه‌دا به‌هێزتره.
هیچ ده‌رفه‌تێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا خۆیان رێكبخه‌نه‌وه
پێشبینی ده‌كرێت سوپای روسیا روبه‌ڕوی كێشمه‌كێشمی زۆرتر ببێته‌وه به به‌راوربه سوپای كیێڤ، چونكه هێزه‌كانی ئۆكرانیا له رێگه‌ی ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازیانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا، بریتانیا، ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌داوه ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كراون زۆر كاریگه‌رانه‌تر ئه‌م زستانه تێپه‌ڕێنن، هاوكات هیچ ده‌رفه‌تێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش هێزه‌كانی ئۆكرانیا له ده‌ستپێكی مانگی 1ی ساڵی 2023ه‌وه پێده‌چێت پبنێنه نێو دورگه‌ی كرێمیاوه كه له ساڵی 2014-وه له‌لایه‌ن روسیاوه كۆنتڕۆڵكراوه.
هیچ كۆتاییه‌ك به‌دیناكرێت
ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا باسی له‌وه‌كردوه، وڵاته‌كه‌ی ده‌رگای رێككه‌وتن و دانوستانه‌كانی به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا دانه‌خستوه و له‌گه‌ڵ نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر مێزی گفتوگۆكان به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌رپرسیار ده‌بن له كوشتن و وێرانكردنی ژێرخانی ئابوری وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام به‌رپرسانی كیێڤ تادێت مه‌رجی گه‌ڕانه‌و بۆسه‌ر مێزی گفتوگۆكان قورس‌تر ده‌كه‌ن، له ئێستادا تاكه هۆكار كه‌وایان لێبكات له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان دابنیشنه‌وه بریتیه له‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا له ته‌واوی خاكی ئۆكرانیا بكشێنه‌وه و سنوره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ساڵی 2014.
ئه‌گه‌ری پێشهاتێكی نوێ له ئارادا نییه
زیاتر له 300 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیا خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بكرێن، ئه‌وه‌ش ده‌رگا له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌رده‌وامبن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان و خاكی وڵاته‌یان كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ هێزه‌كانی ئۆكرانیا تا چه‌ند ده‌توانن به‌رده‌وامبن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا و چه‌ند كه‌سی دیكه دێنه نێو هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه‌تیبه‌ی دیكه‌ی سه‌ربازی دژ به مۆسكۆ پێكبهێنن؟