خه‌ندان-
تادێت دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیڤا كا‌یڵی، جێگری سه‌رۆكی په‌رمانی له‌كارلابراو ئەوروپا قوڵتر ده‌بێت و له ئێستاشدا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئێنتۆنیۆ بانزێری، ئه‌ندامی پێشوی په‌له‌مانی ئه‌وروپا كه "سه‌ری ماره‌كه‌یه" له‌و دۆسیه‌یه تێوه‌گلاون و به بڕیاری دادگاش كا‌یڵی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت له به‌ندینخانه بمێننه‌وه، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر شێواندنی به‌ڵگه‌كان و به‌لاڕێدابردنی دۆسه‌كه بونی هه‌یه.
دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی ئیڤا كا‌یڵی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا تادێت قوڵتر ده‌بێته‌وه
به‌پێی راپۆرتێكی تۆڕی هه‌واڵی
DWی ئه‌ڵمانی، دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی ئیڤا كا‌یڵی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا تادێت قوڵتر ده‌بێته‌وه و كه‌سانی دیكه‌ش له‌و دۆسیه‌یه‌وه تێوه‌گلاون و ئه‌وه‌ی ئێستا روده‌دات هاوشێوه‌ی "فیلمه سینه‌مایی و دراماتیكییه‌كانه".
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م دۆسیه‌یه‌وه تێوه‌گلاون، كه‌سانی سه‌رنجڕاكێش و شۆخ و شه‌نگن
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زانیاری و تێوه‌گلانی كه‌سانی دیكه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌شێوازێك كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م دۆسیه‌یه‌وه تێوه‌گلاون "كه‌سانی سه‌رنجڕاكێش و شۆخ و شه‌نگن"، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداریان له‌م گه‌نده‌ڵییه‌دا كردوه نه‌بنه جێگای گومان.
ئیڤا كا‌یڵی، فرانچێسكۆو جۆورجی، هاوسه‌ری و ئێنتۆنیۆ بانزێری، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا تێوه‌گلاون
یه‌كه‌مین كه‌س و جێبه‌جێكاری ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی ئیڤا كا‌یڵی و به‌رپرسانی قه‌ته‌ڕه، كه كا‌یڵی به‌خێراییه‌كی زۆر له پێشكه‌شكارێكی سه‌ر شاشه‌كانه‌وه بوه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵیشیدا فرانچێسكۆو جۆورجی، هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ته‌مه‌نێكی زۆر له خۆی بچوكتری هه‌یه و له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كارده‌كات، هه‌روه‌ها ئێنتۆنیۆ بانزێری، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بونی هه‌یه كه پێكه‌وه له‌م دۆسه‌یه‌یه‌دا به‌هاوبه‌شی تێوه‌گلاون.
خێزانه‌كانیشیان به‌شێوه‌یه‌ی ئاشكرا ده‌ستیان له‌م گه‌نده‌ڵیه‌دا هه‌بوه
له راپۆرته‌كه‌شدا هاتوه، ئه‌و سێ كه‌سایه‌تییه‌ی نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م گه‌نده‌ڵییه‌دا به‌ته‌نها نه‌بون، به‌ڵكو خێزانه‌كانیشیان به‌شێوه‌یه‌ی ئاشكرا ده‌ستیان له‌م گه‌نده‌ڵیه‌دا هه‌بوه و باوكی ئیڤا كایڵیش له‌سه‌ر راسپارده‌ی كچه‌كه‌ی ویستویه‌تی به جانتایه‌ك پاره‌وه هه‌ڵبێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانی ئێنتۆنیۆ بانزێری-ش ئاگاداری ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بون و وا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ڕاده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان بكرێن.
ئێنتۆنیۆ بانزێری دامه‌زراوه‌یه‌كی ناحكومی به‌ناوی "فایتین ئیمپونتی" دامه‌زراندوه كه كاری بۆ وڵاتانی كه‌داو كردوه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه داواكاری گشتی به‌لجیكا رایگه‌یاند، ئێنتۆنیۆ بانزێری دامه‌زراوه‌یه‌كی ناحكومی به‌ناوی "فایتین ئیمپونتی" دامه‌زراندوه كه به‌پێی پێناس و كاری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بوبێت ئه‌ركیان ئه‌وه بوه به‌دوای ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێن كه تۆمه‌تباری جه‌نگن، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م دامه‌زراوه‌یه كاری بۆ وڵاتانی كه‌نداو كردوه، له ئێستاشدا وڵاتی قه‌ته‌ڕ كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له رێكخستنی كۆتا یاری جامی جیهانی بوه‌ته‌وه، تۆمه‌تباره به پێدانی پاره‌یه‌كی زۆر به‌م چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ی ئه‌وروپا و زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار یۆرۆ له ماڵی ئیڤا كا‌یڵی دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه راونه‌ته پاڵ ئه‌م سێ كه‌سه‌ش بریتییه له: گه‌نده‌ڵی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره و دروستكردنی گروپی تاوانكاری.
له‌م دۆسیه‌یه‌دا ناوی دیمیتریس ئه‌فرامبۆوڵس، كۆمیسیاری پێشوی سه‌ر به كۆمیسۆنی ئه‌وروپا ده‌هێنرێت
هه‌روه‌ها كه‌سانی دیكه‌ش له نێو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دان كه له‌م دۆسیه‌یه‌وه تێوه‌گلاون، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومیانیان لێده‌كرێت ده‌ستیان له‌م دۆسیه‌یه‌دا تێكه‌ڵكردبێت زیاتر و زیاتر ده‌بن و له ئێستاشدا ناوی دیمیتریس ئه‌فرامبۆوڵس، كۆمیسیاری پێشوی سه‌ر به كۆمیسۆنی ئه‌وروپا ده‌هێنرێت، كه به گومانی وه‌رگرتنی 60 هه‌زار یۆرۆ وه‌ك پاداشت له پێناو ئه‌و كارانه‌ی له لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌ی بانزێری ئه‌نجامیداوه تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئه‌فرامبۆوڵس ده‌ستی له‌و دامه‌زراوه‌یه كێشاوه‌ته‌وه و هیچ بڕه پاره‌یه‌كی لێیان وه‌رنه‌گرتوه
به‌ڵام ئه‌فرامبۆوڵس ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاندبو، ئه‌و له پێشتردا ده‌ستی له رێكخراوه‌كه كێشاوه‌ته‌وه و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌دا نییه و هیچ پاره‌یه‌كی لێوه‌رنه‌گرتوه، سیاسه‌تمه‌دارانی سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی "روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڵهاتن له دادگه‌ری" ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی بانزێری راگه‌یاند، له‌كاتێكدا تا رۆژی پێنجشه‌ممه رابردو (22ی ئه‌م مانگه) له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانیانه‌وه ئه‌ندامبونیان له‌و دامه‌زراوه‌یه نوسیوه.
له‌به‌ر مه‌ترسی شێواندنی به‌ڵگه‌كان و شاردنه‌وه‌یان دادگا بڕیاریداوه كا‌یڵی له گرتوخانه بهێڵێته‌وه
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌ره‌ڕای بونی "به‌ڵگه حاشاهه‌ڵنگره‌كان" پارێزه‌ره‌كانی ئیڤا كا‌یڵی له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌هه‌رچ رێگایه‌ك بێت بێ تاوانی ئه‌و بسه‌لمێنن و گشت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن دادگاوه ئاڕاسته‌ی كراوه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسی شێواندنی به‌ڵگه‌كان و شاردنه‌وه‌یان دادگا بڕیاریداوه كا‌یڵی له گرتوخانه بهێڵێته‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌شی ئێستا ده‌ست به‌سه‌ره.
به‌رپرسانی قه‌ته‌ڕیش تێوه‌گلانیان له‌و دۆسیه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه
تائێستا لێكۆڵه‌ره‌وانی دۆسه‌كه نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و بڕه پاره زۆره چه‌ند گه‌یشتوه‌ته نێو شوێنی مانه‌وه‌ی ئیڤا كا‌یڵی؟ به‌رپرسانی قه‌ته‌ڕیش تێوه‌گلانیان له‌و دۆسیه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا به‌رده‌وامیان هه‌یه.