خه‌ندان-
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا باسیان له چه‌ند پرسێك كردوه كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیاوه هه‌بوه و ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و رۆما په‌ره‌پێبده‌ن، لایخۆشییه‌وه جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا وتی، "په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوییمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و هاتوین په‌یوه‌ندیه‌كانمان په‌ره‌پێبده‌ین و هێزه‌كانمان به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ریه‌كه له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا له شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
هاتنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئاماژه‌یه‌كی دیاره بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی له‌نێوان ئیتاڵیا و عێراق هه‌یه
مه‌سرور بارزانی له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند، "به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه ئاماژه‌یه‌كی دیاره بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی له‌نێوان ئیتاڵیا و عێراق و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌یه و ئێمه رێز‌و پێزانینمان هه‌یه، هاتنی ئه‌و بۆ لای هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیه‌كی زۆره بۆ ئه‌وان و خه‌ڵكی كوردستان".
باسی چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگیان كردوه كه په‌یوه‌ندیان به ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا باسی چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگیان كردوه كه په‌یوه‌ندیان به ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و هه‌ردولا پێیانخۆشه په‌ره به‌و په‌یوه‌ندیانه بده‌ن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ردولادا بێت.
ئیتاڵیا له ته‌نیشت هه‌رێمی كوردستانه و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزمان هه‌یه
لایخۆیه‌وه جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند، "ئیتاڵیا له ته‌نیشت هه‌رێمی كوردستانه و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزمان هه‌یه له كۆنه‌وه و ئیتاڵیا هه‌مو هاوكاریه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات له‌ڕوی ئه‌منییه‌وه، به‌بونی چه‌ندین ساڵه‌ی هێزه‌كانمان لێره، ئه‌مڕۆ ویستمان سوپاسگوزاری خۆمیان پێبگه‌یه‌نم به هێزه‌كانمان كه لێره‌ن، بۆ ئێمه ئه‌مڕۆژانه تیابه‌تن".
ئامانجم بوه كه یه‌كه‌مین سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانجی بوه كه یه‌كه‌مین سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، كه ئه‌وه‌ش "گه‌واهیده‌رێكی گرنگه"، وتی، "هه‌رێمی كوردستان كاری بێوێنه‌ی كردوه له‌ڕوی ئه‌منییه‌وه ده‌توانین زیاتر فراوانی بكه‌ین و گه‌شه‌پێبكه‌ین له‌زۆر بواری دیكه‌دا، ده‌توانین له‌ڕوی كشتوكاڵ و وزه‌وه هاوكاری له‌نێوانمان فراوان بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ده‌مه‌وێت به‌فه‌رمی پێتان رابگه‌یه‌نم كه ئیتاڵیا هاوكاریه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و فراوانی ده‌كات و كونسوڵگه‌ریه‌كه‌شی فراوانتر ده‌كات و زۆر ته‌وه‌ری دیكه‌ش هه‌ن ده‌توانین پێكه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین".
بەیانی ئەمڕۆ جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ‌کرا، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.