خەندان-
نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا بڕیاریدا بۆ مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی 2022، بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.
بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات
نزار ئامیدی ئەمڕۆ سێشەممە بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندوە، "ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بۆ مانگەکانی 11 و 12 ی ساڵی 2022، بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات".
ناردنی پارەکە لە چوارچێوەی رێککەوتنی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتە
ئاماژەی بەوەشکردوە، ناردنی ئەو پارەیە لە چوارچێوەی رێککەوتنی لایەنەکانە لە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە.
ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانه 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات
15ی حوزەیرانی ساڵی 2021، ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانه 200000000000 (دو سهد ملیار) دینار بۆ ههرێمی كوردستان بنێرێت، تیایدا هاتبو، بڕیارهكهش تا ئهو كاته كاری پێدهكرێت كه وردهكاری دارایی نێوان ههرێم و بهغدا رێكدهخرێت و دواتریش بڕی پارهكه زیاد یان كهم دهكات.
حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە رەوانەکردنی 200 ملیارەکە
لای خۆیەوە فارس عیسا، نوێنهرى حکومهتى ههرێمى کوردستان بە خەندان-ی رایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە رەوانەکردنی 200 ملیارەکەی پشکی هەرێم و "به دڵنیاییەوە بڕه پارهکه دهنێرێت".
دەقی راگەیەنراوی حکومەتی هەرێم لەبارەی رەوانەکردنی پارەکەی بەغدا:
حکومەتی فیدراڵی بڕیاریدا 400 مليار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت
لە ئەنجامی دانوستانی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ، سەرۆک وەزیرانی فیدرال محەمەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ بڕیاریدا پشکی هەرێم بۆ هەردوو مانگی 11 و 12 ی ئەمساڵ کە دەکاتە 400 ملیار دینار بنێرێت.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بەغدایە، بە ڕاسپاردە و ڕێنوێنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستی بە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کردەوە و تائێستاش لە بەغدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان .
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
جێی باسە بە هۆی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی حکومەتەوە، هیچ وەزیرێکی یەکێتی بەشداری لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکرد و ئامادە نەبوون سەردانی بەغدا بکەن.