خه‌ندان-
له‌یه‌كه‌مین رۆژی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كه‌ی روسیا كه به فه‌رمانی راستەوخۆی ڤلادیمیر پوتن، دژ به ئۆكرانیا راگه‌یه‌ندرا، سوپای ئه‌و وڵاته به هێزێكی زۆره‌وه له‌سه‌ر سنوره‌كان كۆبوەوە، له‌سه‌رتای جه‌نگه‌كه‌وه چه‌كه پێشكه‌وتوه‌كانی به‌كارنه‌هێنا، به‌ڵام له كۆتایی مانگی (ئازار/3)دا چه‌ك و تانك و زرێپۆشه په‌ره‌پێدراوه‌كانی به‌كارهێنا كه بونە هۆی پاشه‌كشه پێكردنی سوپای ئۆكرانیا.
به‌پێی راپۆرتێكی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، له‌سه‌ر داواكاری و پێویستییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا، كارگه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی چه‌كه پێشكه‌وتوه‌كانی نێو روسیا كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌یان چه‌كی پێشكه‌وتو، ژێرده‌ریایی تایبه‌ت به هه‌ڵگری ئه‌تۆم، تانك و فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر و زررێپۆش و موشه‌ك هاوێژی زۆر په‌ره پێدراوده‌كه‌ن كه به‌شێكی زۆریان له ئۆپراسۆنی "پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس" بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندی ئۆپراسۆنه تایبه‌ته‌كه‌یان به‌كارده‌هێندرێن.
تانكه‌كانی روسیا كێ په‌ره‌یان پێده‌دات و به‌رهه‌مهێنانیان له‌كوێ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێن؟
به‌پێی رۆژنامه‌ی Popular Mechanicsی ئه‌مریكی، تانكی په‌ره‌پێدراوی روسی (T-90M) به یه‌كێك له‌و تانكه كاریه‌گه‌ر و باشترینانه دیاریكراوه كه روسیا له ئۆپراسۆنه تایبه‌ته‌كه‌یدا له ئۆكرانیا پشتی پێبه‌ستوه، ئه‌م تانكه په‌ره‌پێدراوه‌ی روسیا تۆپهاوێژی 2A82-1M-ی له‌سه‌ر جێگیركراوه و به سیستمی پارێزگاری داینامیكی له جۆری Relikt پاڵپشتی لێكراوه، هه‌روه‌ها به سیستمی دژه ئاسمانی و ئاگر و چه‌كی ئۆتۆماتیكی له جۆری مینیگه‌ن-ی له‌سه‌ر جێگیركراوه.
كۆمپانیای Uralvagonzavod (UVZ)-ی روسی كه به‌یه‌كێك له به‌هێزترین و پێشكه‌وتوترین كۆمپانیاكانی بواری په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ئامێره سه‌ربازییه‌كان هه‌ژمارده‌كرێت، له مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵدا زیاتر له ده‌یان هه‌زار تانكی نوێ و په‌ره‌پێدراوی له جۆری T-90Ms-ی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه كرد و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش سوپای روسیا ده‌یان زرێپۆشی په‌ره پێدراویان له جۆری BREM-1M پێگه‌یشت.
هه‌روه‌ها سوپای روسیا نوێترین ئامێره‌كانی جه‌نگ له ئۆپراسۆنه‌كه‌یدا به‌كارده‌هێنێت كه ئه‌ویش تانكی T-14 كه به‌یه‌كێك له تانكه زۆر په‌ره‌پێدراوه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت و به چه‌ندین سیستمی په‌ره‌پێدراو و روپێوكردن بۆ دیاریكردنی ئامانج و شوێنی دوژم پاڵپشتی لێكراوه، به سیستمی پارێزه‌ری تۆپ و دژه ئاسمانیش پاڵپشتی لێكراوه و به‌یه‌كێك له تانكه زۆر كاریگه‌ره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.
په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كلاشنیكۆڤ (Kalashnikov rifle)
تا ئێستاش كۆمپانیای كلاشنیكۆڤ، به‌یه‌كێك له كۆمپانیا زۆر پێشكه‌وتوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كه تاكییه‌كان له روسیا هه‌ژمارده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له 20 ساڵی رابردودا هه‌ردو كۆمپانیای Izhevsk Mechanical Plant و Zala Aero، هاتونه‌ته به‌ره‌ی په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كه تاكییه‌كانه‌وه و به‌رده‌وامیان به به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانی چه‌كه روسییه‌كان داوه.
له‌ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چه‌كی كلاشنیكۆڤ له جۆری AK-12، وه‌ك چه‌كێكی سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی روسیاوه پشتیپێده‌به‌سترێت و به‌چه‌ند پاڵپشتییه‌كی نوێ و كاریگه‌ری زیاتره‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه له پێناو ئه‌وه‌ی باشترین پێشكه‌شك بكات، هه‌روه‌ها له ده‌ستپێكی ئۆپراسۆنه تایبه‌ته‌كه‌ی روسیاشه‌وه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی پاڵپشتیكار بۆ ئه‌م چه‌كه تاكییه به‌رهه‌مهێندار و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر توانرا ئه‌م چه‌كه به‌ره‌و پێشببرێت، چه‌ند چه‌كێكی نیشانه‌شكێن (قه‌ناس)ی په‌ره‌پێدراو له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه بۆ سوپای روسیا دابینكرا كه له ئۆپراسۆنه تایبه‌ته‌كه‌ی روسیادا رۆڵێكی به‌رچاویان گێڕا.

هێڵیكۆپته‌ر و فڕۆكه هێرشبه‌ره‌كان
به یه‌كگرتنی سێ كۆمپانیای زه‌به‌لاحی به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانی تایبه‌ت به فڕۆكه سه‌ربازییه‌كان له جۆری هێڵیكۆپته‌ر و فڕۆكه هێرشبه‌ره‌كان، سوپای روسیا له ئێستا هێڵیكۆپته‌ری Mil Mi-28 و KA-52 به‌كارده‌هێنێت كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر په‌ره‌ی پێدراوه و به موشه‌كی ئاڕاسته‌كار و موشه‌كی ئاسمانی و دژه فڕۆكه پاڵپشتی لێكراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سوپای روسیا پشت به فڕۆكه هێرشبه‌ر له جۆری (Sukhoi Su-27) ده‌به‌ستێت كه له ئێستادا په‌ره‌یه‌كی زۆری پێدراوه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر و به دورییه‌كی به‌رزه‌وه ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت، سوپای ئاسمانی روسیا به فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر له جۆری (Su-30 و SM-2) پاڵپشتی لێده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌م فڕۆكان شان به شانی Su-35، په‌ره‌یه‌كی زۆریان پێدراوه.
موشەکی هایپەرسۆنیک
سوپای روسیا ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر به‌رهه‌مێهێنانی ئه‌م موشه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر چڕ كاریكردوه و له ئێستاشدا له به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كه دور مه‌وداكان و ده‌نگ بڕه‌كان له ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه‌یه‌وه، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2021دا، كۆمپانیای مێگ-ی تایبه‌ت به بواری به‌رهه‌مێنانی فڕۆكه هێرشه‌به‌ره‌كان توانی موشه‌كی Kinzhal-ی هایپه‌رسۆنیك په‌ره‌پێبدات كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی جه‌نگی (Mikoyan MiG-31) جێگیركراوه.