لە سنوری دەریایی یۆنان 213 کۆچبەر رزگار دەکرێن

03:51 - 09/12/2022

1604جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێزی دەریایی تورکیا رایدەگەیەنێت، لەماوەی چەند رۆژی رابردو لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی سنوری ئاویی نێوان وڵاتەکەیان و یۆنان، زیاتر لە 213 کۆچبەر رزگار کراون کە بەشێکیان لە لایەن یۆنانەوە گەڕێندرابونەوە بۆ سنورە ئاوییەکانی تورکیا.

لە ویلایەتی ئزمیر 133 کۆچبەری نایاسایی رزگارکراون 
ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵو ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا لە ویلایەتی ئزمیر 133 کۆچبەری نایاساییان رزگارکردوە، کە لە لایەن یۆنانەوە گەڕێندرابونەوە ئاوەکانی تورکیا. 
لە نزیک کەناراوەکانی بودرومیش 30 کۆچبەری نایاسایی دیکە رزگارکراون
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ھەڵمەتێکی تریشیدا، 34 کۆچبەری نایاسایی لە نزیک کەناراوەکانی "ئیواجیک" رزگارکراون،  لە ویلایەتی "ئایدین"یش ھێزە دەریاییەکانی وڵاتەکەیان 16 کۆچبەریان رزگارکرد و لە نزیک کەناراوەکانی "بودروم"یش 30 کۆچبەری نایاسایی دیکە رزگارکراون. 
بە کۆی گشتی 213 کۆچبەری نایاسایی رزگارکراون
لەبارەی کات و شوێنی رزگارکردنی کۆچبەرەکانیش ئاژانسەکە دەڵێت، ئەو ھەڵمەتانە لە رۆژ و کاتی جیاوازدا بون و بە کۆی گشتی 213 کۆچبەری نایاسایی رزگارکراون.

نیشانەکردن

تورکیا یۆنان