خه‌ندان-
سه‌رۆكی روسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، رۆژئاوا هۆكار بو بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی له ئۆكرانیا بونی نه‌مێنێت، چه‌ندین ساڵیشه چاویان بڕیوه‌ته ژێرخان و مادده خامه‌كانی ئه‌و وڵاته و ده‌شڵێت، "رۆژئاوا ده‌ستی تیرۆری له ناوچه‌كانی دۆنباس گرت و هانی ئه‌نجامدانی جێنۆسایدی هاوڵاتیانی دۆنباس-ی‌دا".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا له میانه‌ی به‌شداریكرنیدا له كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری سه‌ر به رێكخراوی شانگهای -دا له وتارێكدا رایگه‌یاندوه، ئاڵنگاری و روبه‌ڕوبونه‌وه جیهانییه‌كان تا دێت زیاتر ده‌بن به‌هۆی سه‌پاندنی هه‌یمه‌نه‌ی رۆژئاوا و هه‌وڵه‌كان بۆ تێكدانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كان.
رۆژئاوا ئۆكرانیای كردوه‌ته نیمچه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌شی كردوه‌ته ئامێری جه‌نگ
وتیشی، "رۆژئاوا ئۆكرانیای كردوه‌ته نیمچه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌شی كردوه‌ته ئامێری جه‌نگ و دژ به روسیای به‌كارده‌هێنێت، چه‌نیدن ساڵیشه به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ن چاویان بڕیوه‌ته ژێرخان و مادده خامه‌كانی ئه‌و وڵاته".
ئه‌مریكا له رێگای مانگه ده‌ستكرده‌كانییه‌وه ئارامیی جیهانی ئاوه‌ژوكرده‌وه
سه‌رۆكی روسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "رۆژئاوا ده‌ستی تیرۆری له ناوچه‌كانی دۆنباس گرت و هانی ئه‌نجامدانی تیرۆر و جێنۆسایدی هاوڵاتیانی دۆنباس-ی‌دا، ئه‌مریكا له رێگای مانگه ده‌ستكرده‌كانییه‌وه گشت ئه‌و ئارامییه‌ی ئاوه‌ژوكرده‌وه كه چه‌ندین سه‌ده‌یه له‌سه‌ری كارمان ده‌كرد، له پێناو فراوانكردنی سنوره‌كانی ناتۆش ئاماده‌یه هه‌مو هه‌نگاوێك بنێت".
پێویسته له چوارچێوه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌دا پێكه‌وه كاربكه‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "چه‌ندین هه‌ڕه‌شه له جیهاندا بونیان هه‌یه و پێویسته له چوارچێوه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌دا پێكه‌وه كاربكه‌ین له پێناو ئه‌وه‌ی سیستمێكی توندوتۆڵ و هۆكارێك بۆ ئارامی بێت و ئاسایش بۆ ته‌واوی جیهان فه‌راهه‌م بكات".