خه‌ندان-
سه‌رۆكی روسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن له به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی وزه‌ی ئۆكرانیا و "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مانده‌ویست رێكار و ئاڕاسته‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌مان ئه‌م بژاردانه‌ی تێبكه‌وێت، وڵاتانی رۆژئاواش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و تاوان و نا دادپه‌روه‌رییه‌ی ئۆكرانیا نابینن كه به‌رامبه‌ر روسیا ئه‌نجامیان ده‌دات".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمی دابەشکردنی خه‌ڵات به سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له رۆژی "پاڵه‌وانانی جه‌نگ"دا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی وزه‌ی ئۆكرانیا.
نه‌مانده‌ویست رێكار و ئاڕاسته‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌مان ئه‌م بژاردانه‌ی تێبكه‌وێت
وتیشی، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مانده‌ویست رێكار و ئاڕاسته‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌مان ئه‌م بژاردانه‌ی تێبكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هێرشیانكرده سه‌ر پردی دورگه‌ی كرێمیا ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م بارودۆخه بون".
رۆژئاوا نایه‌وێت ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا دژ به روسیای ئه‌نجاميده‌دات ببینێت
سه‌رۆكی روسیا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "وڵاتانی رۆژئاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و تاوان و نا دادپه‌روه‌رییه‌ی ئۆكرانیا نابینن كه به‌رامبه‌ر روسیا ئه‌نجامیان ده‌دات، به‌ڵام كاتێك وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئۆكرانیا ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌وا میدیاكانی رۆژئاوا ده‌یكه‌ن باسی رۆژ و گه‌رمكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانیان".
به‌رده‌وامده‌بین له هه‌نگاوه‌كانمان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌و هێرشه میدیای و پشێویه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له روسیا ناكات و به‌رده‌وامده‌بین له هه‌نگاوه‌كانمان بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه‌كانمان و ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین له پێناو ئه‌وه‌ی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانمان بەدەستبهێنین".