خه‌ندان-
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی دژ به ئۆكرانیا و جیهان كه‌مكردۆته‌وه و "گرنگه روسیا گه‌ره‌نتی به‌كارنه‌هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بداته جیهان، چونكه ئه‌م گه‌ره‌نتییه پاراستنی خودی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌یه".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ئۆڵاف شۆڵز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، روسیا له ئێستادا به گشتی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی دژ به ئۆكرانیا كه‌مكردۆته‌وه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێڵی سوری كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و وڵاته چیدیكه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ناكات".
گرنگه روسیا گه‌ره‌نتی به‌كارنه‌هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بداته جیهان، چونكه ئه‌م گه‌ره‌نتییه پاراستنی خودی ئاسایشی مۆسكۆیه
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیتر پێویسته روسیا گه‌ره‌نتی پاراستنی ئاسایشی خۆی و ئۆكرانیا و ته‌نانه‌ت جیهانیش بخاته سه‌ر مێزی گفتوگۆكان له به‌رامبه‌ر به‌كارنه‌هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، چونكه ئه‌مه گه‌ره‌نتی پاراستنی خودی ئاسایشی مۆسكۆیه".
كاری له پێشینه‌ی روسیا له ئێستادا بریتیه له‌وه‌ی به‌خێرایی كۆتایی به‌م جه‌نگه بهێنێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "كاری له پێشینه‌ی روسیا له ئێستادا بریتیه له‌وه‌ی به‌خێرایی كۆتایی به‌م جه‌نگه بهێنێت، پێشتریش و ئێستاش له‌گه‌ڵ روسیا
دۆسیەی كۆنتڕۆڵكردنی هێزه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به كراوه‌یی ماوەتەوە و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتوه".
ئه‌م لێدوانه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌كاتێكدایه پێشتر ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاندبو، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاییمان له ده‌ست نه‌داوه بۆئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنین، هه‌میشه ئه‌وه‌مان راگه‌یاندوه كه ئێمه ته‌نها بۆ پارێزگاریكردن له وڵاته‌كه‌مان به‌كاریده‌هێنین و ئه‌گه‌ر ئاڕاسته‌مان بكرێت، وەڵامدهدهینهوه".