خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه ئه‌منییه‌كاندا، ژنێكی ڕفێندراو ئازاد كرا و رفێنهرهكهشی ده‌ستگیركرا، لێكۆڵینه‌وه‌ش له دۆسیه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی كه‌ركوك، "به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی باره‌گای پێشكه‌وتوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و ئاسایشی كه‌ركوك، هێزێكی هاوبه‌ش له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی كه‌ركوكی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ژماره‌یه‌ك له هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه تیمێكی تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر رفاندنی ژنێك له قه‌زای حه‌ویجه پێكهێندرا و توانیان به هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌ئاستێكی باڵا، زانیاری هه‌واڵگری كۆبكه‌نه‌وه".
پێكهێنانی ئه‌و تیمه دوای گه‌یشتنی سكاڵای كه‌سوكاری ژنێك هات بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان كه چه‌ند رۆژێكه رفێندراوه
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، پێكهێنانی ئه‌و تیمه دوای گه‌یشتنی سكاڵای كه‌سوكاری ژنێك هات بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان كه چه‌ند رۆژێكه رفێندراوه، دوای به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان، تیمه تایبه‌ته‌كه توانیان شوێنی ژنه ڕفێنراوه‌كه بدۆزنه‌وه و پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ناكاودا توانیان ژنه‌كه ئازاد بكه‌ن.
هێزه ئه‌منیه‌كان توانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كه ئه‌و ژنه‌ی رفاندبو ده‌ستگیربكه‌ن
باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه ئه‌منیه‌كان توانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كه ئه‌و ژنه‌ی رفاندبو ده‌ستگیربكه‌ن، له‌ئێستاشدا به‌پێی مادده‌ی 421 له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش لهدۆسیهكه به‌رده‌وامه.