خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێزێكی 50 كه‌سی ههڵیانكوتاوهتهسهر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ی چه‌مچه‌ماڵ و سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان بردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نوسراوێكی فه‌رمیان له‌لایه‌ن دادگا یان لایه‌نێكی رێپێدراو پێبێت.
وه‌زاره‌تی داد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "كاتژمێر (1:30)ی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه، هێزێكی نزیكه‌ی 50 كه‌سی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ی چه‌مچه‌ماڵ و داوایان له‌به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه كرد كه‌وا هه‌مو دۆسیه‌كانی ناوچه‌ی (قادر كه‌ره‌م) كه‌نزیكه‌ی (350 تا 400) دۆسیه‌یه ڕاده‌ستیان بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نوسراوێكی فه‌رمیان له‌لایه‌ن دادگا یان لایه‌نێكی فه‌رمی ڕێپیدراو پێبێت".
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ناوبراو گوێڕایه‌لی داواكاریه‌كه‌یان نه‌بو هه‌ڵسان به‌شكاندنی قفڵی ژوری دۆسییه‌كان
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ناوبراو گوێڕایه‌لی داواكاریه‌كه‌یان نه‌بو هه‌ڵسان به‌شكاندنی قفڵی ژوری دۆسییه‌كان و سه‌رجه‌م دۆسییه‌كانی موڵكه‌كانی (قادر كه‌ره‌م)یان بهدۆلابهوه برد ، هه‌روه‌ها دیسكی كامێرای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماژه پێكراویان بردوه".
ئه‌م كرده‌وه‌یه به‌شكاندنی سه‌روه‌ری یاسا و زێده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر هه‌یبه‌تی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین
راشیگه‌یاندوه، "ئێمه ئه‌م كرده‌وه‌یه به‌شكاندنی سه‌روه‌ری یاسا و زێده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر هه‌یبه‌تی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین و پێشێلكردنێكی زه‌قه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه و دیكیۆمێنتی خاوه‌نداریه‌تی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه، بۆیه به توندترین شێوه سه‌ركۆنه و ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه پێچه‌وانه‌ی یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه".
به زوترینكات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ئاشكرا بكه‌ن
وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێم داواشی له "سه‌رجه‌م لایه‌نه فه‌رمییه‌كان و داموده‌زگاكانی ئه‌منی و ئاسایشی ناوچه‌كه و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین به زوترینكات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ئاشكرا بكه‌ن و رێكاری یاسایی پێویستیش بگرنه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه به سزای خۆیان بگه‌ن و ئه‌م دۆسیانه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ی چه‌مچه‌ماڵ".