سامانە سروشتییەکان: نزیکەی 170 هەزار خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سودمەندبون

02:31 - 08/12/2022

876جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەماوەی چەند هەفتەی رابردودا کە بڕیاری دابەشکردنی نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو دەرچوە، نزیکەی 34 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە و 169 هەزار و 919 خێزان سودمەند بون.

169 هەزار و 919 خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سودمەندبون

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، تاوەکو 7ی کانونی یەکەم، 33 ملیۆن و 983 هەزار 800 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەشکراوە، بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش، تاوەکو ئێستا 169 هەزار و 919 خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سودمەندبون.

 

دابەشکردنی نەوت لە پارێزگاکان:

 

‎لە سنوری پارێزگای هەولێر: 8 ملیۆن 454 هەزار و 400 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 42 هەزار و 272 خێزان، سودمەندبون.
‎لە سنوری پارێزگای دهۆک: 10 ملیۆن و 697 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 53 هەزار و 488 خێزان، سودمەندبون.
‎لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە: 14ملیۆن و 831 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 74 هەزار و 159 خێزان، سودمەندبون.

 

  بڕی 70 ملیار دینار بۆ کڕینی نەوتی سپی، تەرخانکراوە
‎فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 70 ملیار دیناری بۆ کڕینی نەوتی سپی، تەرخانکردوە و بەشێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکردوە. هەروەها پاڵپشتیی حکومەت بۆ هەر نرخی بەرمیلێک دەگاتە 65% و هاوڵاتییان تەنیا لە 35% نرخەکەی دەدەن.

نیشانەکردن

نەوت