خه‌ندان-
سه‌رۆكی روسیا روسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، زیاتر له 77 هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ كراون و هه‌روه‌ها تا دێت مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی زیاتر ده‌بن و "ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمیمان ئاڕاسته بكرێت، ئاڕاسته‌ی ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ئه‌مڕۆ له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی فیدراسیۆنی روسیا بۆ مافه‌كانی كرۆڤ رایگه‌یاندوه، زیاتر له 150 هه‌زار له‌كۆی 300 هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به‌شدارن له ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كایان، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 77 هه‌زار سه‌ربازیش ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ كراون.
150 هه‌زار سه‌ربازمان به‌شداری ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كه‌مانن كه نیوه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌م دواییانه‌دا داوای پێكهێنانیمان كرد
وتیشی، "كوڕ و پیاوه‌كانمان له پێناو ئامانجێكی زۆر پیرۆزدا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ روبه‌ڕوی نازییه‌كانی ئۆكرانیا بونه‌ته‌وه و پارێزگاری له وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن، زیاتر له 150 هه‌زار سه‌ربازمان به‌شداری ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كه‌مانن كه ده‌كاته نیوه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌م دواییانه‌دا داوای پێكهێنانیمان كرد".
به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ربازه‌كانمان ئێستا له راهێنانیان پێده‌كرێت
سه‌رۆكی روسیا باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ربازه‌كانمان ئێستا له راهێنانیان پێده‌كرێت و ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئه‌رك و ئامانجه‌كانیان له‌م ئۆپراسۆنه‌دا جێبه‌جێبكه‌ن".
تا دێت مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی زیاتر ده‌بن
له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی ئه‌تۆمیشه‌وه ڤلادیمیر پوتن
رایگه‌یاند، "مه‌ترسییه‌كان زۆر له‌وه مه‌ترسیدارترن كه بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا به‌كارهێنان و وێناكردنی لای جیهان كه روسیا ده‌ستپێشخه‌ره ئه‌وه راست نییه، به‌ڵام تا دێت مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی زیاتر ده‌بن".
ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمیمان ئاڕاسته بكرێت، ئاڕاسته‌ی ده‌كه‌ینه‌وه
وتیشی، "ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاییمان له ده‌ست نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار بهێنین، هه‌میشه ئه‌وه‌مان راگه‌یاندوه كه ئێمه ته‌نها بۆ پارێزگاریكردن له وڵاته‌كه‌مان به‌كاری ده‌هێنین و ئه‌گه‌ر ئاڕاسته‌مان بكرێت، ئاڕاسته‌ی ده‌كه‌ینه‌وه".