خه‌ندان-
دیپلۆماتكارێكی روسی و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه رایگه‌یاند، نایانه‌وێت له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی سیستمی به‌رگری ئاسمانی په‌ره‌پێدراوی (NASAMS) هیچ وڵاتێكی رۆژئاوا دوای ئه‌جێنداكانی ئه‌مریكا بكه‌وێت، چونكه، "ئه‌جێنداكانی ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆتاییه‌كه‌یان باش نابن و له ئێستاشدا ئۆكرانیا چی پێویستیه‌كی به‌و سیستمه هه‌یه".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، میكایڵ بۆ‌گدانۆڤ، دیپلۆماتكاری روسی و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌مڕۆ له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ونیدا رایگه‌یاندوه، نایانه‌وێت وڵاتانی رۆژئاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌جێندای ئه‌مریكا بڕیار بدات.
نامانه‌وێت وڵاتانی رۆژئاوا دوای هیچ ئه‌جێندایه‌كی ئه‌مریكا بكه‌ون
وتیشی، "نامانه‌وێت وڵاتانی رۆژئاوا دوای هیچ ئه‌جێندایه‌كی ئه‌مریكا بكه‌ون له‌سه‌ر بابه‌تی ناردنی هاوكاری سه‌ربازی به‌تایبه‌ت له‌ڕوی ناردنی كاروانی سه‌ربازی دیكه له‌جۆری قورس، چونكه ئه‌جێنداكانی ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆتاییه‌كه‌یان باش نابن".
ئێمه هیوامان وایه هیچ وڵاتێك له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا سیستمی به‌رگری ئاسمانی په‌ره‌پێدراوی (NASAMS) ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا نه‌كات
میكایڵ بۆ‌گدانۆڤ باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێمه هیوامان وایه هیچ وڵاتێك له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا
سیستمی به‌رگری ئاسمانی په‌ره‌پێدراوی (NASAMS) ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا نه‌كات، هیوا ده‌خوازین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه شوێن ئه‌مریكا نه‌كه‌ون، چونكه ئۆكرانیا چی پێویستیه‌كی به‌و سیستمه هه‌یه؟".
ئه‌م لێدوانه‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌كاتێكدایه پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندبو، به‌فه‌رمی وڵاته‌كه‌یان له په‌یوه‌ندی و وتوێژدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا له پێناو ئه‌وه‌ی
سیستمی به‌رگری ئاسمانی په‌ره‌پێدراوی (NASAMS) ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكه‌ن.