خەندان-
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لهپێناو خزمەتی هاوبەشان و زو ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، خزمەتگوزارییی زانینی تێچوی کارەبا لەسەر ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان بەردەستکرا و ئەوەش ئاسانکاری و بەرچاوڕونی زیاتر دەخاتەبەردەست بۆ زانینی بڕ و چۆنیەتی دانەوەی قەرزەکانی کارەبا.
لە ڕێگەی ماڵپەری پسولەوە، دەتوانن بڕ و تێچونی کارەباکەیان بزانن
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، هاوڵاتیان لە ڕێگەی
ماڵپەری پسولەوە، دەتوانن بڕ و تێچونی کارەباکەیان بزانن، ئەوەش تەنیا بە نوسینی ژمارەی هەژمارەکە لە شوێنی دیاریکراو، زانیارییەکان دەخاتە بەرچاوی بەشداربوان.
شەفافییەتی زیاتر لە تێچونی کارەبا بۆ هاوڵاتیان دەستەبەردەکات
ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەم خزمەتگوزارییە لەلایەکەوە ڕۆتیناتە ئیدارییەکان کەمدەکاتەو و مامەڵەی هاوڵاتیان ئاسان دەکات، لەلایەکی دیکشەوە ڕونی و شەفافییەتی زیاتر لە تێچونی کارەبا بۆ هاوڵاتیان دەستەبەردەکات. کە تێیدا دەتوانن برى پارهى خولى كۆتايی و بڕى قهرز و كۆى گشتیی پارهى داواكراو بزانن.
