خه‌ندان-
نوسینگه‌ی داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به گومانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و بون به ئه‌ندام له رێكخراوێكی تیرۆریستی‌دا، زیاتر له 25 گومانلێكراوی سه‌ر به جوڵانه‌وه‌یه‌ك به ناوی "جوڵانه‌وه‌ی هاونیشتیمانی رایخ" ده‌ستگیركراون كه ئامانجیان لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستایه و ئه‌و وڵاته‌ش روسیا به تێوه‌گلان تۆمه‌تبار ده‌كات و له به‌رامبه‌ریشدا باڵیۆزی روسیا له به‌رلین ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌ڵمانیای ره‌تكرده‌وه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، نوسینگه‌ی داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، زیاتر له سێ هه‌زار پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی راسپێردراون له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریان له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ده‌یان گومان لێكراو كرد كه ده‌یانویست كوده‌تا به‌سه‌ره حكومه‌ته‌كه‌ی ئۆڵاف شۆڵزدا ئه‌نجامبده‌ن.
25 كه‌س به گومانی په‌یوه‌ندی كردن به رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌وه ده‌ستگیركران
باسی له‌وه‌شكردوه، له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یجۆری و زانیارییه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌یان توانیان 25 گومان‌لێكراو ده‌ستگیر بكه‌ن كه به "جوڵانه‌وه‌ی هاونیشتیمانی رایخ" ناسراون و له‌سه‌ر گومان له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریست و ئه‌ندامبون له "رێخراوێكی تیرۆریست" ده‌ستگیركران.
كه‌سێكی به ره‌گه‌ز روسی پاڵپشتی دارایی بۆ ئه‌م گروپه دابینكردوه
نوسینگه‌ی داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا باسی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له‌و 25 گومانلێكراوه‌ی كه ده‌ستگیركراون به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌یان هاوڵاتی ئه‌ڵمانین و سێ كه‌سی دیكه‌ش كه یه‌كێكیان به‌ڕه‌گه‌ز روسیه پاڵپشتی دارایی بۆ ئه‌م گروپه دابینكردوه.
ئه‌م پارتانه ده‌یانه‌وێت ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا لێكههڵبوهشێنهوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌م گروپه چه‌ند پارتێكی راستڕه‌وی ئه‌ڵمانیا لێكتر نزیككردوه‌ته‌وه و پێكیشه‌وه ئامانجی ته‌واویان ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و خۆیان جڵه‌وی حكومه‌ت و وڵات بگرنه ده‌ست.
باڵیۆزی روسیا ئه‌و ده‌نگۆیان ره‌تده‌كاته‌وه
نوسینگه‌ی داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا ئاشكراشیكردوه، "گومان له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئه‌م گروپه دوستنیشانی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگر و رابه‌ڕی ته‌واوی ئه‌ڵمانیا، له‌لایه‌ن كه‌سێكی روسی بڵادهستهوه پشتگیری لێكراوه و له به‌رامبه‌ریشدا باڵیۆزی گشتی روسیا له به‌رلین-ی پایته‌خ ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه و بێ به‌ری بونی وڵاته‌كه‌یانی راگه‌یاند.