خەندان-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای حاجیاوای سنوری ئیدارەی راپەڕین روداوێکی داڕوخانی باڵەخانەیەک رویدا و لە ئەنجامدا گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربونی چوار کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
هاوڵاتییەک گیانیلەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربون
تەها محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بە خەندان-ی راگەیاند، لە روداوەکەدا کە بەهۆی "داڕوخانی ئەسکەلە و ستارەی سەربانی ماڵێک لە قەزای حاجیاوا رویداوە، هاوڵاتییەک گیانیلەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربون".
دۆخی تەندروستی بریندارەکان جێگیرە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی لەو روداوە برینداربون دۆخی تەندروستییان جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
ساتی گەیاندنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا:
