خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سلۆڤینیا و به پاڵپشتی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیITF، پاككردنه‌وه‌ی زیاتر له حه‌وت كێڵگهمین له مین و پاشماوه‌ی جه‌نگ كۆتاییپێهات و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی هه‌ولێر له راگیه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 7ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022، له مه‌ڕاسیمێكدا له گوندی سوسێ به ئاماده‌بونی جه‌بار مسته‌فا سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ، عه‌لی میران به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری، عه‌لی عبدالرحمن به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مینی هه‌ولێر و خاتو سابینا بیبر جێگری ڕێكخراوی ئای تی ئێف، حه‌وت كێڵگهمین دوای پاككردنه‌وه‌یان له مین و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌ی جه‌نگی به پاڵپشتی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیITFی سلۆڤینی راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كرایه‌وه".
كێڵگه مینه‌كان كه‌وتبونه سنوری قه‌زای كۆیه، چۆمان، مێرگه‌سۆر
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "كێڵگه مینه‌كان كه‌وتبونه سنوری قه‌زای كۆیه، چۆمان، مێرگه‌سۆر له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، له مهڕاسیمهكهشدا جه‌بار مسته‌فا به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای گشتی كاروباری مینه‌وه سوپاسی گه‌ل و وڵاتی سلۆڤینیای كرد به‌هۆی پێشكه‌شكردنی هاوكاری له پێناو پاككردنه‌وه‌ی ڕوبه‌رێكی فراوانتر له خاكی پیسبو به مه‌ترسیه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نی كه خۆی له سه‌روی 100 هه‌زار مه‌تر دوجا ده‌دات كه ده‌كاته 40 دۆنم زه‌وی پاككراو له‌و ڕوبه‌ره زیاتر له 600 مین و ته‌قه‌مه‌نی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه و پوچهڵكراونهتوه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان له‌ناوبراون".
ئه‌و كێڵگه مینانه به پاڵپشتی و هاوكاری خه‌رجی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سلۆڤینیا له‌سه‌ر ئه‌ركی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیITFی سلۆڤینی پاككراونه‌ته‌وه
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا باس لەوەکراوە، "ئه‌و كێڵگه مینانه به پاڵپشتی و هاوكاری خه‌رجی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سلۆڤینیا له‌سه‌ر ئه‌ركی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیITFی سلۆڤینی له لایه‌ن تیمه‌كانی مینلابه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی هه‌ولێر پاككراونه‌ته‌وه راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كرانه‌وه، له كۆتاییشدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیITFی سلۆڤینی كرا".


