حکومەتی عێراق بڕیارێک لە بەرژەوەندی جوتیارانی کەرکوک دەردەکات

03:14 - 07/12/2022

2458جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا 250 ملیار دینار بۆ پاڵپشتی بەرهەمی گەنمەشامی لە سەرانسەری وڵاتدا تەرخانبکات، بڕیارەکەش دوای ئەوە هات کە جوتیارانی کەرکوک ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر مەترسی لەناوچونی هەزاران تەن گەنمەشامی.

 250 ملیار دینار بۆ پاڵپشتی بەرهەمی گەنمەشامی تەخانکرا 

بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕو، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیاریدا بە تەرخانكردنی 250 ملیار دینار بۆ پاڵپشتی بەرهەمی گەنمەشامی لە وڵاتدا، لە نێویاندا كردنەوەی گۆڕەپانی وەرگرتن و هەڵگرتنی ئەو بەرهەمە و هاوكاری كارگەی ناوخۆیی.

بڕیارەکەی حکومەتی فیدڕاڵیش دوای ناڕەزایی جوتیارانی پارێزگاكە هات

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارەکەی حکومەتی فیدڕاڵیش دوای ناڕەزایی جوتیارانی پارێزگاكە هاتوە بەهۆی مەترسی لەناوچونی هەزاران تەن گەنمەشامی.

تەنیا لە پارێزگای كەركوك 400 هەزار تەن گەنمەشامی ئەگەری لەناوچونیان هەیە

پێشتر یەكێتی جوتیارانی قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركوك ئاماژە بە ئەگەری فەوتانی هەزار تەن گەنمەشامی کردبو لە پارێزگاكەدا، ئەوەش بەهۆی وەرنەگرتنی بەرهەمەكە بەپێی پێویست لەلایەن حكومەتەوە، بەپێی ئامارێكی یەكێتییەکەش تەنیا لە پارێزگای كەركوك 400 هەزار تەن گەنمەشامی ئەگەری لەناوچونیان هەیە.

نیشانەکردن

کەرکوک