یەكگرتو یادی شه‌هیدانی بادینان ده‌كاته‌وه‌؛ به‌ رۆژی "وەفای بوێر و دلێرەكانە" ناوده‌برێت

12:45 - 06/12/2022

3649جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ 17 ساڵ به‌سه‌ر سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌ بادینان تێده‌په‌ڕێت كه‌ تیایدا چوار كه‌س شه‌هیدبون، ئه‌مینداری گشتی حزبه‌ش ده‌ڵێت، "ئه‌مڕۆ  ڕۆژی وەفای یەكگرتوە بوێر و دلێرەكانە".

سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لە یادی شەهیدانی 6ی 12ی 2005 لە بادینان، له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "6ی 12 یادی شەهیدانی بادینانە، ڕۆژی وەفای یەكگرتوە بوێر و دلێرەكانە، خوێنی بەناهەق ڕژاوی م.مشیری سەركردەو م.شفیق و م.عبدالرحمن و كاكە عصمەت نوێنەری گەنجانە".

6ی 12 یادی دیمەنی تاڵانچی و قاتڵ و دوكەڵی بارەگا سوتاوەكانە، قورئانی سوتاو و ئازادی سەربڕاوە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "6ی 12 یادی دیمەنی تاڵانچی و قاتڵ و دوكەڵی بارەگا سوتاوەكانە، قورئانی سوتاو و ئازادی سەربڕاوە، داخۆ  ناحەزان لەبیریانبێت، چونكە ئێمە بەشێ لەسەروەریمانە".
نیوه‌ڕۆى رۆژی 6ی 12ی ساڵی 2005 له‌ بادینان، هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتو و چه‌ندین باره‌گا سوتێنران 
نیوه‌ڕۆى رۆژی 6ی 12ی ساڵی 2005 له‌ بادینان، هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و چه‌ندین باره‌گا سوتێنران و چوار ئه‌ندامی حزبه‌كه‌ش به‌ گولله‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، كه‌ راسته‌وخۆ لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمه‌تباركران.
 ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاكانیان داوایانكردوه‌ ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان دابگرن
به‌پێی گێرانه‌وه‌ی كادیرانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌ بادینان، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاكانیان داوایانكردوه‌ ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان دابگرن، به‌ڵام ره‌تیانكردوه‌ته‌وه‌. 
هێرشكه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ حزبه‌كه‌ بڕیاریدا به‌ سه‌ربه‌خۆ و جیا له‌ لیسته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى
هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ حزبه‌كه‌ بڕیاریدا به‌ سه‌ربه‌خۆ و جیا له‌ لیسته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى، به‌شدارى یه‌كه‌م ئه‌زمونى دیموكراسى دواى رژێمى سه‌دام بن له‌ عێراق كه‌ له‌ ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ روبه‌ڕوی دۆخێكی دژواری كرده‌وه‌ و 9 رۆژ پێش به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ خوێنی چوار كادیریان رژاو گیانیان له‌ده‌ستدا.

نیشانەکردن

یەکگرتووی ئیسلامی