خه‌ندان-
ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی "داعش" له ماوه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه به‌رفراوانه‌كانی سوریا و عێراق پشتڕاستده‌كاته‌وه و به‌پێی راپۆرته‌كه‌ش،
شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ڕاپۆرته‌یان كردوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاوتوێی بكات، ڕایانگه‌یاندوه، "پشتیان به به‌ڵگه‌ی دیجیتاڵی و شایه‌تحاڵی دیكه به‌ستوه، هه‌مویان پشتڕاستی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن داعش له عێراق له نێوان ساڵانی 2014-2019 ده‌كه‌نه‌وه".
داعش موشه‌كی كیمیایی دروستكردوه
تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی لێپرسینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش له ڕاپۆرته‌كه‌یدا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه داعش "موشه‌كی كیمیایی، ته‌قه‌مه‌نی كیمیایی بۆ نارنجۆكی موشه‌ك، كه‌لوپه‌لی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی كیمیایی دروستكردوه".
به‌ڵگه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه چه‌كدارانی داعش ڕێكخستنی دارایی و لۆجستیان به‌رده‌ستكه‌وتوه
ڕاپۆرته‌كه تیشكی خسته سه‌ر "به‌ڵگه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه چه‌كدارانی داعش ڕێكخستنی دارایی و لۆجستیان به‌رده‌ستكه‌وتوه، په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی خۆیاندا كردوه بۆئه‌وه‌ی له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان به‌كاری بهێنن".
بڕێكی زۆر به‌ڵگه‌یان كۆكردۆته‌وه له‌نێویاندا تۆماری موچه و نامه‌نوسی داعش
لێكۆڵه‌ران هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر هێرشێك له شاری تازه خورماتوی عێراق له 8ی (ئازار/3)ی 2016 چڕكرده‌وه و پشتڕاستیان كرده‌وه كه "بڕێكی زۆر به‌ڵگه‌یان كۆكردۆته‌وه له‌نێویاندا تۆماری موچه و نامه‌نوسی داعش".
ئێمه به‌ڵگه‌كانی پێدانی قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری ئه‌ندامانی داعشمان پشكنیوه كه له‌كاتی بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی كیمیاییدا كوژراون
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه، "ئێمه به‌ڵگه‌كانی پێدانی قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری ئه‌ندامانی داعشمان پشكنیوه كه له‌كاتی بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی كیمیاییدا كوژراون، هه‌روه‌ها تۆماره‌كانی ڕاهێنانی داعش بۆ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كان له به‌كارهێنانی ماده‌ی كیمیایی وه‌ك چه‌ك، له‌نێویاندا ئامێری بڵاوه‌پێكردنی كیمیایی ده‌ستكه‌وتون".
له ڕاپۆرته‌كه‌دا "كۆمه‌ڵێك ماده‌ی كیمیایی بایۆلۆژیی خستۆته‌ڕو كه داعش كردویه‌تی به چه‌ك، له‌وانه فۆسفایدی ئه‌له‌منیۆم، كلۆر، سیانید، نیكۆتین، ڕیسین و تالیۆم سه‌لفات".
ڕاپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر "به‌رده‌وامی ئاڵۆزییه ته‌ندروستییه‌كانی نێوان دانیشتوانی تازه‌خورماتو ده‌كاته‌وه، كه بریتین له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، شێرپه‌نجه و ئاڵۆزییه‌كانی په‌یوه‌ست به ته‌ندروستی زاوزێ".
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له ڕاپۆرته‌كه‌دا باسی له تاوانه گه‌وره‌كان كردوه، به‌تایبه‌تی توندوتیژی سێكسی و گۆشه‌گیریی سه‌ر مه‌سیحییه‌كان و كه‌سانی دیكه له عێراق، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی میراتی ڕۆشنبیری و ئایینی.