خه‌ندان-
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان له به‌یروت گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ‌دا، ده‌رگا به‌ڕوی كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی لوبنان ده‌چێته قۆناغێكی نوێ و جیاوازتر له‌ئێستا، به‌جۆرێك كه به‌رده‌وامی ده‌درێت بهپهكخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته به به‌تاڵی.
سه‌رچاوه‌كان بۆ شه‌رقوڵئه‌وسه‌ت پشتڕاستیدهكهنهوه، قۆناغی داهاتو ئاڵۆز ده‌بێت، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی عیماد جۆزێف عه‌ون فه‌رمانده‌ی سوپای لوبنان وه‌ك كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به پشتیوانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه سلێمان فه‌ره‌نجیه رێبه‌ری ره‌وتی "المرده" و ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مان پاشه‌كشه‌ی لهكاندیدبون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كردبێت.
فه‌رمانده‌ی سوپای لوبنان یه‌كێكه له‌كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان باسیان له‌وه‌شكردوه، فه‌رمانده‌ی سوپای لوبنان یه‌كێكه له‌كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌مه‌ش هه‌رگیز به‌و مانایه نییه كه ئۆپۆزسیۆن ده‌ستبه‌رداری پشتگیریكردن بوبێت له میشێل عه‌ون به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات قه‌ره‌بوی دابه‌زینی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی بكاته‌وه، به فراوانكردنی هه‌وادار و لایه‌نگران، هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، "دانیشتنی داهاتوی په‌رله‌مانیش وه‌ك دانیشتنه‌كانی پێشوتر كۆتایی دێت".
ده‌ستبه‌رداربون له پشتیوانیكردنی مشێل عه‌ون بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به‌و مانایه ده‌بێت كه هیچ بوارێك بۆ سه‌ركه‌وتنی سلێمان فه‌ره‌نجیه نه‌مابێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی رایگه‌یاندوه، ده‌ستبه‌رداربون له پشتیوانیكردنی مشێل عه‌ون بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به‌و مانایه ده‌بێت كه هیچ بوارێك بۆ سه‌ركه‌وتنی سلێمان فه‌ره‌نجیه نه‌مابێته‌وه، به‌مه‌رجێك ببێته هۆكار بۆ سه‌ركه‌وتنی فه‌رمانده‌ی سوپای لوبنان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی.
پشتیوانیكردنی فه‌رمانده‌ی سوپای لوبنان، ده‌كرێت ببێته بابه‌تی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ئۆپۆزسیۆن و به‌ره‌ی ناڕازی
هه‌ر به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كان، پشتیوانیكردنی فه‌رمانده‌ی سوپای لوبنان، ده‌كرێت ببێته بابه‌تی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ئۆپۆزسیۆن و به‌ره‌ی ناڕازی و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی تا ئێستا خۆیان بۆ هیچ به‌ره‌یه‌ك یه‌كلانه‌كردۆته‌وه، "پچڕانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو به‌ره‌كه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتركردنی قه‌یرانه‌كان".
هیچ توانایه‌ك نییه بۆ تیمێك كه كاندیده‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر تیمێكی تردا بسه‌پێنێت
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، هیچ توانایه‌ك نییه بۆ تیمێك كه كاندیده‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر تیمێكی تردا بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش قه‌یرانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار زیاتر ده‌كات و دوباره سه‌رلێشێواوی و ئاڵۆزی له په‌رله‌مان دروستده‌كات.
سه‌رچاوه دیپلۆماسیه‌كانی عه‌ره‌ب و ڕۆژئاوا وای ده‌بینن سلێمان فه‌ره‌نجیه و عیماد جۆزێف له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌رۆكایه‌تی لوبنان وه‌ستاون، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێكیان پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌بێت به‌س نیه تا كورسی سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌ستبهێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پشتگیری و پشتیوانی لایه‌نه شیعیه‌كان مسۆگه‌ر نه‌كات.