خه‌ندان-
محه‌مه‌د به‌یاتی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، "هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی" له‌ڕزگاركردنی كه‌ركوك ئه‌نجامدرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێ ناوچه به‌ته‌واوی پاكنهكرانهوه، له‌ئێستاشدا هه‌ر ئه‌و ناوچانه بونه‌ته هۆكار بۆ مانه‌وه‌ی شانه نوستوه‌كانی تیرۆرستان.
محه‌مه‌د به‌یاتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی كه‌ركوك له گروپه توندڕه‌وه‌كان له دوای ساڵی 2015ه‌وه سه‌ركه‌وتو بو له نه‌هێشتنیان و ڕزگاركردنی هه‌مو ناوچه‌كان تا ساڵی 2017ش ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه به‌رده‌وام بون، به‌ڵام خاكێكی زۆری ئه‌و شاره ماون به‌ته‌واوی پاكبكرێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سێ ناوچه‌ی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان به‌ته‌واوی له‌گروپه تیرۆرستیه‌كان پاكنهكرانهوه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی بو.
ناوچه‌كانی وادی شای، زه‌ركا و سنوره‌كانی ئاڵتون كۆپری (پردێ) بونه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ شانه تیرۆریستییه‌كان
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ناوچه‌كانی وادی شای، زه‌ركا و سنوره‌كانی ئاڵتون كۆپری (پردێ) بونه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ شانه تیرۆریستییه‌كان و سه‌رچاوه‌ی داعش، كه به‌شێكن له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دوباره‌بونه‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان له كه‌ركوك".
پێویسته دوباره هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌هێز دروستبكرێت بۆئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كدارانی داعش گه‌شه‌ی تێدا ده‌كه‌ن
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكراشیكردوه، پێویسته دوباره هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌هێز دروستبكرێت بۆئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كدارانی داعش گه‌شه‌ی تێدا ده‌كه‌ن، به‌ئامانجی كۆتاییهێنان به‌و شانه نوستوانه‌ی تا ئێستا ماونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت كه له ڕوی زه‌وی و زاره‌وه له‌چه‌ند شوێنێكی جیاجیان.
محه‌مه‌د به‌یاتی داواشیكرد، ئۆپه‌راسیۆنی به‌فراوان بۆئه‌و سێ ناوچه‌یه‌ی سنوری پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئه‌و ئاڵۆزیه ئه‌منیانه‌ی له‌ماوه‌كانی رابردودا رویانداوه.