خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه ئاسمانیه‌كانیان له رێگه‌ی رادار و دو فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ره‌وه توانیویانه، دو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانیا بخه‌نه‌خواره‌وه كه ئه‌مڕۆ دو بنكه‌ی ئاسمانیان له نزیك مۆسكۆ كرده ئامانج.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی سه‌ربه ئۆكرانیایان له سنوره‌كانی وڵاتەکەیان خستوهتهخوارهوه كه له رێگه‌ی ئەو دو فڕۆکەیەوە ئه‌مڕۆ دو بنكه‌ی ئاسمانی له نزیك مۆسكۆ کرانە ئامانج.
ئۆكرانیا هه‌وڵیدا له رێگه‌ی هێرشی خۆكوژی و ئاسمانییه‌وه چه‌ند سیسمێكی موشه‌كهاوێژی ئاسمانی بكاته ئامانج
باسی له‌وه‌شكردوه، ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی هێرشی خۆكوژی و ئاسمانییه‌وه هه‌وڵیدا چه‌ند سیستمێكی موشه‌كهاوێژی ئاسمانی ورد له دو بنكه‌ی ئاسمانی له شاری رییهزان و هه‌رێمی ساراتۆڤ بكاته ئامانج.
دو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كرانه ئامانج كه ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆیان ئه‌نجامدا
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، سوپای ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان له رێگه‌ی دو فڕۆكه‌ی جه‌نگی و ئامێره شوێن دیاریكردنهكانی چالاكییه ئاسمانییه‌كانه‌وه، دو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بكه‌نه ئامانج كه ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆیان ئه‌نجامدا و له‌كۆتاییشدا ئه‌و دو فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه خرانه‌خواره‌وه.
هێرشی پێچه‌وانه كراونه‌ته سه‌ر به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئۆكرانیا
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له رێگه‌ی چه‌ند هێرشێكی سه‌ربازی ئاسمانیەوه چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی و به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا كرانه ئامانج و به شێوه‌یه‌كی چڕ ژماره‌یه‌ك موشه‌ك و ده‌یان هێرشی ئاسمانی كرانه سه‌ر هێزه‌كانی ئەو وڵاتە وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدران.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ، دو تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ناو دو بنكه‌ی ئاسمانی له نزیك مۆسكۆی پایته‌خت ته‌قینه‌وه و له‌ئه‌نجامیشدا سێ كه‌ش كوژران و هه‌شتی كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه برینی پێنجیان سه‌خته و سوپای روسیا له ته‌واوی بنكه سه‌ربازییه‌كان هێزه‌كانی خستهحاڵهتی ئاماده‌باشیه‌وه و ئۆكرانیاش به ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كان تۆمه‌تبار كرد.