خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێك كه هه‌ستابو به‌دزینی ماتۆڕسكیلی گه‌نجێك له‌كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆدا له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله دزراوه‌كه‌دا گیراوه.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مشه‌و رایگه‌یاند، "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی هێزه ئه‌منیه‌كان سه‌باره‌ت به دزینی ماتۆڕسكیلێك، توانرا بگه‌ین به تۆمه‌تباری راسته‌قینه و ده‌ستگیری بكه‌ین".
تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ع.ا.ع)ه و ته‌مه‌ن 17 ساڵه و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره
وتیشی، "تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ع.ا.ع)ه و ته‌مه‌ن 17 ساڵه و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، دوێنێ ماتۆڕسكیلی گه‌نجێكی بردبو، پاش ده‌ستگیركردنی دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه و له‌ئێستاشدا ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌دا گیراوه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا، 11 ماتۆڕسكیل له‌ناو شاری هه‌ولێر دزراون، 16 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون".
دوێنێ وێنه‌ی گه‌نجێك بڵاوكرایه‌وه كه كاری دلیڤه‌ری ده‌كات له‌شاری هه‌ولێر، پاش چونی بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆ له‌مزگه‌وتێك له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری، ماتۆڕسكیله‌كه‌یان دزی، وێنه‌كانی ئه‌و گه‌نجه‌ش له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه و به‌شێك له به‌رپرسان و په‌رله‌مانتار و هاوڵاتیانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆئه‌وه‌ی ماتۆڕسكیله‌كه‌ی بۆ بكڕنه‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و گه‌نجه، ماتۆڕسكیله‌كه‌ی به‌قیست كڕیوه به‌مه‌به‌ستی كاری دلیڤه‌ری، ئه‌م مانگه قه‌رزه‌كانی له‌سه‌ر ته‌واو بوه، به‌ڵام ماتۆڕسكیله‌كه‌ی دزراوه.