خه‌ندان-
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌ت بۆ كرێكارانه‌وه، زیاتر له 400 هه‌زار هه‌لیكار بۆ گه‌نجانی كارخواز ده‌ڕه‌خسێندرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی له‌میانه‌ی دیدارێكدا نه‌سیف جاسم ختابی له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ربه‌لا رایگه‌یاندوه، یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران زیاتر له 400 هه‌زار هه‌لیكار بۆ ئه‌و گه‌نجانه ده‌ڕه‌خسێنن كه به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن ئه‌گه‌ر ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت".
هه‌ردولا باسیان له لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به كاری فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ت له پارێزگای كه‌ربه‌لا كردوه
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا باسیان له لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به كاری فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ت له پارێزگای كه‌ربه‌لا و ئه‌گه‌ری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان كردوه".
رێككه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری چاكسازی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئالوده‌بون به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی باسی لهوهكردوه، "رێككه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری چاكسازی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئالوده‌بون به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌یان و تێكه‌ڵكردنیان به كۆمه‌ڵگه".
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی هێڵی هه‌ژاری له چوارچێوه‌ی میكانیزمێكی گونجاو‌دا پێداچونه‌وه‌ی پێداده‌كرێت كه خزمه‌ت به هه‌ژاران بكات، له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی كاره‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی كار و پلاندانانه‌وه پێكهێنراوه، هه‌روه‌ها پێداچونه‌وه‌ش به ڕه‌وشی كرێكارانی بیانی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا زیاتر هانی كۆمپانیاكان ده‌درێت بۆ ره‌خساندنی هه‌لیكار بۆ گه‌نجانی كارخوازی ناوخۆیی.