خه‌ندان-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، روسیا هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌م بارودۆخه نا هه‌مواره‌ی جیهان و ئاسایش و ئارامی جیهانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه و ده‌شڵێت، "هه‌ڕه‌شه‌كانی روسیا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی وای له وڵاته‌كه‌مان كرد هه‌نگاو بۆ بون به ئه‌ندامی له رێكخراوی ناتۆ نا".
پێكه هه‌ڤیستۆو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، روسیا به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای جیهانه كه له ئۆكرانیادا ره‌نگی سه‌ره‌كی داوه‌ته‌وه و گۆڕانكارییه سنورییه‌كانیش هۆكاری ئه‌و نا سه‌قامگیرییه‌ن كه ئه‌و وڵاته هۆكاری سه‌ره‌كین بۆی.
هه‌نگاتو نان بۆ بون به ئه‌ندامی ناتۆ، هه‌ڕه‌شه‌كانی روسیا بو بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی
وتیشی، "مۆسكۆ به هه‌نگاوه نا په‌سه‌نده‌كانی هه‌میشه ده‌ستی هه‌بوه له تێكدانی ئاسایشی ته‌واوی جیهان و ئه‌وه‌ی پاڵی به وڵاته‌كه‌مانه‌وه نا هه‌نگاو به‌ره‌و به ئه‌ندابون له ناتۆ بنێت، هه‌ڕه‌شه‌كانی روسیا بو بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی".
پریشكی ئه‌م ئاگری جه‌نگه‌ی روسیا ته‌نها له ئۆكرانیا نامێنێته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند باسی له‌وه‌شكردوه، "روسیا هه‌میشه بانگه‌شه و هۆشداری له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كاته‌وه، بۆیه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان پێویست بو كه هه‌نگاوێكی جددی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه بنێت، چونكه روسیا به ئۆكرانیاوه ناوه‌ستێت و پریشكی ئه‌م ئاگره ته‌نها له ئۆكرانیا نامێنێته‌وه".
ئه‌م لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند له‌كاتێكدایه پێشتر ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاندبو، رۆژئاوا ته‌واوی سنوره‌كانی دژایه‌تی كردنی روسیایان تێپه‌ڕاندوه و ئه‌مریكاش به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه وه‌ك كارتێكی فشار و پڕوپاگه‌نده به‌كارده‌هێنێت.