خهندان-
لەم هەفتەیەدا شاری تالین-ی پایتەختی ئیستۆنیا شایەتحاڵی کۆبونەوەی 150 پسپۆڕی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ناتۆ بو، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ شەڕێکی ئەلیکترۆنی چاوەڕوانکراو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیتیکۆ، لە کۆبونەوەکەدا کە زیاتر لە هەزار کەسی پسپۆڕی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە ئەندامان و هاوپەیمانەکانی ناتۆ لە سەرانسەری جیهان ئامادەی بون، تیشکخرایە سەر هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە و بەهێزکردنی بەرگرییە ئەلیکترۆنییەکانی هاوپەیمانییەکە.
ئەو دیدارە لەبەرئەوە بوە کە سیناریۆی شەڕی ئەلیکترۆنی گشتگیر بۆ ناتۆ بوە بە واقیعی
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیتیکۆ، ئەو دیدارە لەبەرئەوە بوە کە سیناریۆی شەڕی ئەلیکترۆنی گشتگیر بۆ ناتۆ بوە بە واقیعی لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕوسیا لە ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی ڕابردودا.
بابەتەکە جدییە و چیتر خەیاڵی نییە، لەوانەیە ئەم جۆرە شەڕانە لە واقیعدا ڕوبدەن
کۆلۆنێل بێرند هانسن، سەرۆکی لقی فەزای ئەلیکترۆنی ناتۆ لە لێدوانێکدا لەسەر ئەو هەنگاوە رایگهیاند، "بابەتەکە جدییە و چیتر خەیاڵی نییە، لەوانەیە ئەم جۆرە شەڕانە لە واقیعدا ڕوبدەن".
مەشقەکان سەرکەوتو بون
لایخۆیەوە، عەقید چارڵز ئیلییۆت، بەڕێوەبەری مەشقەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا، بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "مەشقەکان سەرکەوتو بون"، ڕەتیکردەوە وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەو خاڵە لاوازانە بدات کە دۆزراونەتەوە.
لە بەرامبەردا دەیڤید کاتلەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ هەواڵگری و ئاسایش وتی، "جەنگی ئەلیکترۆنی هێشتا لەسەر بنەمای هێرشبەرە بەسەر بەرگریکاردا، هیوادارم بتوانین ئەو دینامیکییە بگۆڕین".
هێرش بۆ سەر ژێرخانی ئۆکرانیا
بەرپرسانی بەشداربوی کۆبونەوەکە ڕایانگەیاند، سیناریۆ و وانەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەمساڵ بۆ سەر ژێرخانی ئۆکرانیایان لەخۆگرتوە، لەنێویاندا تۆڕی کارەبا.
سەبارەت بەم بابەتە، مەیجر تۆبیاس مالم، لە بارەگای هێزە چەکدارەکانی سوید، وتی، "من واقیعیترم کرد، ئەوە جیهانی ڕاستەقینەیە کە شایەتحاڵی ئازاری ڕۆژانەیە کە پێویستی بە چارەسەر هەیە".
لە کۆبونەوەکەدا تاقیکردنەوەی تەکنەلۆژیای نوێ لەخۆگرتبو
هەروەها لە کۆبونەوەکەدا تاقیکردنەوەی تەکنەلۆژیای نوێ لەخۆگرتبو، لەوانە گونجاندنی بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ یارمەتیدانی بەرەنگاربونەوەی هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان.
بەشداربوانی کۆبونەوەکە ئاماژەیان بەوەدا، کە چەمکی شەڕی ئەلیکترۆنی فراوان بوە و دەتوانێت لە ئۆپەراسیۆنە ئاڵۆزەکانەوە درێژببێتەوە بۆ چاندنی بەرنامەی زیانبەخش لە نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکاندا تا باوترین هێرشی فینوێری، جەختیان لەوەکردەوە، کە سەختی ڕاگرتنی دزەپێکەران لە دەرەوە گرنگی ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوە زیاد دەکات کاتێک دەچنە ناو تۆڕەکانەوە.