خه‌ندان-
به‌رپرسانی ناوچه‌ی ئه‌لێكسانده‌پۆڵس رایانگه‌یاند، شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی زرێپۆش و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له نزیك وێستگه وده‌روازه‌ی فڕه‌نسی له‌سه‌ر رێڕه‌وه‌كه‌ی لایداوه كه كاروانێك له زرێپۆش و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئه‌مریكای پێبوه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، چونكه ناوچه‌كه‌یان وه‌ك رێڕه‌وێكی سه‌ربازی لێهاتوه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی 902-grی یۆنانی، به‌رپرسانی ناوچه‌ی ئه‌لێكسانده‌پۆڵس رایانگه‌یاند، شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی تایبه‌ت به ئه‌مریكا له سه‌ر رێره‌وه‌كه‌ی لایداوه و به‌هۆیشه‌وه ئه‌و باره‌ی كه پێی بوه زیانی به‌ركه‌وتوه.
رێچكه‌كه‌ی به‌ره‌و سنوره‌كانی ناتۆ بوه و له‌گه‌ڵ خۆیدا زرێپۆش و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی دیكه‌ی هه‌ڵگرتبو
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه رێچكه‌كه‌ی به‌ره‌و سنوره‌كانی ناتۆ بوه و له‌گه‌ڵ خۆیدا زرێپۆش و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی دیكه‌ی هه‌ڵگرتبو، ئه‌و رێڕه‌وه‌ش به یه‌كێك له‌و رێڕه‌وانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه هاوكاری سه‌ربازی له رێگه‌یه‌وه بۆ ئۆكرانیا ده‌گوازرێته‌وه.
روداوه‌كه دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای هاوڵاتیان دروستكردوه
به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ش باسیان له‌وه‌شكردوه، روداوه‌كه دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای هاوڵاتیان دروستكردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له رێگایانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئۆكرانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن چی له ژێر ئه‌و كاروانه سه‌رداپۆشراوانه‌دا بونی هه‌یه.
خۆپیشاندان دژ به‌و بارودۆخه ئه‌نجامدراوه
پاش روداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی پۆلیس به بێڵدۆزه‌ر و ئامێره به‌رزكرنه‌وه‌كانیان چونه‌ته شوێنه‌كه و ئه‌وه‌ی زیانی به‌رنه‌كه‌وتبو به‌كاروانێكی دیكه كاری گواستنه‌وه‌ی بۆكرادوه و له‌وكاته‌شدا لایه‌نگرانی پارتی شیۆعی یۆنانی و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه له نزیك شوێنی روداوه‌كه ناڕه‌زایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه ده‌ربڕیوه.