خەندان-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كۆتاییهاتنی ئه‌زمونه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م لە ناوەندەکانی خوێندن، لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە تاوەکو 2-1-2023 لە ناوەندەکانی سەر بە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشوی فەرمی دەبێت.
هەشت رۆژ پشو دەبێت
بەگوێرەی رۆژمێری پشوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێمی کوردستان ئەوەش دەخاتەڕو، پشوی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن هاوکاتە لەگەڵ كۆتاییهاتنی ئه‌زمونه‌كان و لە رۆژی 25ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تاوەکو 2-1-2023 بەردەوام دەبێت.
2ی مانگی داهاتو یەکەم رۆژی دەوام دەبێت
رۆژی 2-1-20223 کە دەکاتە رۆژی دوشەممە پرۆسەی وەرزی دوەمی خوێندن لەسەرجەم ناوەندی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
لە هەرێم نزیکەی ملیۆنێک و 750 ھەزار خوێندکار هەیە
14ی ئەیلولی ئەمساڵ بەبەشداری ملیۆنێک و 750 ھەزار خوێندکار، ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، کە به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك رێنمایى تایبه‌ت به خوێندكاران ده‌وترێته‌وه و دواتریش ده‌ستکرا به خوێندنى ئاسایى له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن.