خه‌ندان-
ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا (UKHSA) ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌كتریایه‌ك له‌جۆری (Streptococcus-A) له‌نێو خوێندكاران‌دا بڵاوبۆته‌وه و تا ئێستاش چوار خوێندكارى قوتابخانه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 5 بۆ 10 ساڵاندایه به‌هۆی بهكتریایهكەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه، رێكاری پێویستیش بۆ بڵاونه‌بونه‌وه‌ی به‌كتریاكه گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌كتریای سترپتۆكۆكهس له جۆری ئه‌ی (Streptococcus-A) به‌كتریایه‌كه و له نێو قوڕگ و سه‌ر پێستهخانهكانی مرۆڤ بونی هه‌یه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌ك دروستى ناكات به به‌كتریایه‌كی (بێ زیان) ناسراوه.
له چه‌ند بارودۆخێكی جیاوازدا ده‌بێت هۆكاری نه‌خۆشی و گوستنهوهشی خێرایه
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێ نیشانه‌یه و كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆ دروستناكات، به‌ڵام له‌هه‌ندێك بارودۆخدا ده‌به‌ێته هۆی نه‌خۆشی له قوڕگ و گوێ و سییه‌كاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نێو قوڕگ و سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێست مۆڵگه ده‌گرن، له رێگای كۆكه، پژمین و به‌ركه‌وتنی جه‌سته‌ییه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
له‌لای چه‌ند كه‌سێك چه‌ند نیشانه‌یه‌كی به‌كتریاكه به‌بێ زیان ده‌رده‌كه‌ون
ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا باسی له‌وه‌شكردوه، نیشانه‌كانی ئه‌م به‌كتریایه ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتێكدا كه‌سی هه‌ڵگری به‌كتریاكه شت قوتبدات هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ت، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمی جه‌سته‌ی، خورانی پێست و چه‌ند به‌شێكی جه‌سته.
نیشانه‌كانی به‌كتریاكه له‌گه‌ڵ تێكشكاندنی به‌رگری جه‌سته ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێت به‌كتریایه‌كی شه‌ڕانگێز
ئه‌م به‌كتریایه ده‌بێت به streptococcus (GAS) ئه‌گه‌ر به‌رگری جه‌سته تێبپه‌ڕێنێت و له‌و كاته‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته هۆی تایه‌كی زۆر، هه‌وكردنی چه‌ند ماسولكه‌یه‌كی جه‌سته، ئازارێكی زۆر له یه‌ك به‌شی جه‌سته به دیاریكراوی و رشانه‌وه.
چوار خوێندكار به‌هۆی به‌كتریاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه
به‌كتریاكه تا ئێستا بوه‌ته هۆی كوشتنی چوار خوێندكاری قوتابخانه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 6 بۆ 10 ساڵاندایه، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه ته‌واوی خوێندنگه و ئه‌و كه‌سانه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه له ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار خوێندكارهدا په‌یوه‌ندی به تیمه پزیشكییه‌كانه‌وه بكه‌ن و له ئێستاشد رێكاری ته‌ندروستی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه گیراوه‌ته‌به‌ر.