خەندان-
دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە چیای ئاسۆس نزیک گوندی گەڵاڵەی شارباژێر، کەمێک پێش ئێستا شەهیدێک و چوار برینداری بۆردومانەکە گەیەنرانە نەخۆشخانەکانی ماوەت و قەڵادزێ.
شەهید و بریندارێک گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی ماوەت
بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە نەخۆشخانەی ماوەت بە خەندان دراون، کەمێک پێش ئێستا بریندارێکی بۆردومانەکەی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر چیای ئاسۆس لە نزیک گوندی گەڵاڵە و شەهیدێکی روداوەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
دو بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی سنوری قەڵادزێ
هاوکات دو برینداری دیکەی بۆردومانەکە کە برینەکانیان سەخت بوە و نەتوانراوە بگەیەنرێنە ماوەت، رەوانەی نەخۆشخانەکانی سنوری قەڵادزێ کراون و چارەسەری پێویستیان لەوێ بۆ کراوە.
چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەکەوە کراوەتەوە
بەرپرسانی تەندروستی ماوەت دەڵێن، بریندارێکی دیکەی بۆردومانەکەش کە برینەکەی سوک بوە، چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەکەوە کراوەتەوە.
ئهو ناوچهیهی رویان تێكردوه مهترسیداربوه
لای خۆیەوە كامهران حهسهن، قائیمقامی ماوهت به خهندان-ی راگهیاند، دهوترێت هاوڵاتییهكان بۆ گۆیژ و قارچ رویان له شاخهكه كردوه، ئهو ناوچهیهی رویان تێكردوه مهترسیداربوه بههۆی ئهوهی بهردهوام لهلایهن فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی توركیاوه چاودێری دهكرێت.
ناوی بەشێک لە بریندارەکان:
1- محەمەد قادر ئاغا
2- کوێخا محەمەد عەلی
3- زانا محەمەد عەلی
4- سەعید محەمەد ڕەسوڵ
5- ساڵح قادر
ناوی یەکێک لە شەهیدەکان: عەزیز محەمەد ڕەسوڵ