لە هەولێر روداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێکی لێدەکەوێتەوە

07:18 - 02/12/2022

2106جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەمشەو لەسەر شەقامی 150مەتری خێرای هەولێر روداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان رویدا و لە ئەنجامدا ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەشدا برینداربو.

پێشبڕکێکارەکان لەبەر ململانێی خۆیان نەیانتوانیبو بەتەواوی ئۆتۆمبێلەکەی بەردەمیان ببینن
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی روداوەکە رایگەیاند، روداوەکە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ رویداوە کە تیایدا لەسەر شەقامی 150 مەتری  چەند ماتۆرسکیلێک بەیەکەوە پێشبڕکێیان کردبو، لەوکاتەش لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت رۆیشتوەتە سایدی خۆی، پێشبڕکێکارەکانیش لەبەر ململانێی خۆیان نەیانتوانیبو بەتەواوی ئۆتۆمبێلەکەی بەردەمیان ببینن و خۆیانی لێ دەرباز بکەن.
 لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش شوفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە یەکێک لەماتۆرسکیلەکان کە لەجۆری بی ئێم بوە، خۆی کێشابو بە هێزیکی زۆرەوە بەدواوەی نیسانە تایبەتەکە، بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش شوفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکی نیسانەکەش بەسەختی زامدار بو.
شەقام وڕێگاوبانەکان بۆ پێشبرکێ دروست نەکراون
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، "تکایە تکایە شەقام وڕێگاوبانەکان بۆ پێشبرکێ دروست نەکراون، ئەوە دوەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانە لەشەقامی 150مەتری تۆماردەکرێت لەڕۆژی کردنەوەیەوە و هەردو حاڵەکەش بەهۆی پێشبڕکێوە بوە."

نیشانەکردن

هاتووچۆی هەولێر