خه‌ندان-
وه‌زیری به‌ریگری بریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، تۆپهاوێژی (Howitzer-AS90) له ئۆكرانیا كه دروستكراوی وڵاته‌كه‌یه‌تی، روبه‌ڕوی كێشه بوه‌ته‌وه و هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوه، بۆیه بڕی 24 ملیۆن پاوه‌ندیان بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و تۆپهاوێژهی وڵاته‌كه‌یان ته‌رخانكردوه.
بێن واڵس، وه‌زیری به‌ریگری بریتانیا ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، پێویسته وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر په‌ره پێدانی چه‌كه قورسه‌كانیان بكرێت له پێناو ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی باشتر ببێت.
تۆپهاوێژی (Howitzer-AS90) كه دروستكراوی بریتانیا له ئۆكرانیا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوه
وتیشی، "وڵاته‌كه‌مان له رێگه‌ی ره‌وانه‌كردنی چه‌كی قورس له‌جۆری (Howitzer-AS90) كه دروستكراوی وڵاته‌كه‌مان، بۆمان رونبۆته‌وه كه كاریگه‌رییه ئهوتۆیهی نییه له هاوشێوه‌كانی كه له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه دروستكراوه".
په‌یجۆری بۆ په‌ره‌پێدانی تۆپهاوێژی وڵاته‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كه‌ین
وه‌زیری به‌رگری بریتانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "وڵاته‌كه‌مان راپۆرتی پێویستی له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌و تۆپهاوێژه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئۆكرانیاوه پێگه‌یشتوه و پهیجۆرییهكانمان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه له پێناو ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئه‌و تۆپهاویژه چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
24 ملیۆن پاوه‌ند له پێناو چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ئه‌و تۆپهاوێژه ته‌رخانكراوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "بڕیارمانداوه بڕی 24 ملیۆن پاوه‌ند ته‌رخان بكه‌ین له پێناو ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و تۆپهاوێژانه‌ی وڵاته‌كه‌مان به زوترین چاره‌سه‌ر بكه‌ین و په‌ره به توانا هێرشبه‌ری و دژه ئاسمانییه‌كانی بده‌ین و ئه‌و كێشانه‌ی له ئۆكرانیا روبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه به خێرایی چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزرێته‌وه".