خه‌ندان-
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، ئه‌م جه‌نگه به رێگا چاره‌ی دیپلۆماسی نه‌بێت چاره‌سه‌ری نییه و له‌و پێناوه‌شدا پێویسته پوتن هێزه‌كانی له ئۆكرانیا بكشێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نێت، ئه‌وا "ئه‌م جه‌نگ به شكست و شكانی هێزه‌كانی كۆتایی پێدێت".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Euro News، ئۆڵاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاندوه، پێویسته ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا له‌وه زیاتر كات به‌فیڕۆنه‌دات و سوپای وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا بكشێنێته‌وه.
ده‌بێت روسیا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا به زوترین كات بكشێنێته‌وه
وتیشی، " ئه‌گه‌ر پوتن بیه‌وێت ئه‌م جه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسیانه كۆتایی پێبهێنێت، ئه‌وا ده‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا به زوترین كات بكشێنێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌م جه‌نگه به‌رده‌وامیده‌بێت و به شكانی هێزه‌كانیشی كۆتایی پێدێت".
دژه ئاسمانی زیاتر ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كه‌ین
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "وڵاته‌كه‌مان چه‌ندین جار پاڵپشتی كردنی بۆ ئۆكرانیا و هێزه‌كانی كیێڤ دوپاتكردوه‌ته‌وه، له ئێستاشدا به ئامانجگرتنی ژێراخانهكانی وه‌زه‌ی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن روسیاوه تاوانێكه و بۆ به‌هێزكردن و پاراستنی ئاسمانی ئۆكرانیا دژ به شه‌ڕانگێزییه‌كانی روسیا، دژه ئاسمانی زیاتر ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین".
روسیا ئامانجی نییه و دڕندانه هێرشی بۆسه‌ر كیێڤ و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبون ده‌ستپێكردۆته‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌وه‌ی رونه ئه‌وه‌یه چیدیكه روسیا چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراوی نییه له ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته ئامانج، به‌ڵكو هێرشی دڕندانه و بێ ئامانجی بۆسه‌ر كیێڤی پایته‌خت ده‌ستپێكردۆته‌وه و ئه‌وه‌ش تاوانه و پێویسته روسیا كۆتایی به‌م هێرشه نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌ی بهێنێت و بكشێته‌وه".