خەندان-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا سنوری چیای ئاسۆسی لە شارباژێر بۆردومانکرد و لە ئەنجامیشدا دو کەس شەهیدبون و شەش کەسی دیکەش برینداربون.
شەهیدبونی دو کەس و برینداربونی شەش کەسی دیکەشی لێکەوتوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی خەندان کە لە تەندروستیی قەزای شارباژێر دەستیکەوتوە، دوایین ئاماری بۆردومانەکەی تورکیا لە شارباژێر شەهیدبونی دو کەس و برینداربونی شەش کەسی دیکەشی لێکەوتوەتەوە.
بەمەبەستی راوکردن و کۆکردنەوەی گۆیژ و قارچ چونەتە چیاکە
ئەو کەسانەی لەکاتی بۆردومانەکەی سەر چیای ئاسۆس و لە نزیک گوندی گەڵاڵە بون ژمارەیان نۆ کەس بوە و بەمەبەستی راوکردن و کۆکردنەوەی گۆیژ و قارچ چونەتە چیاکە، کە سەرجەمیان خەڵکی گوندی قامیشەن.
رزگاکردن و بەهاناوەچونی بریندارەکان چەند کاتژمێرێکی دیکەی پێدەچێت
تەندروستیی قەزای شارباژێریش دەڵێت، بەهۆی ئەوەی شوێنی بۆردومانەکە هیچ رێگایەکی هاتوچۆی لەسەر نییە و شوێنێکی سەختە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت رزگاکردن و بەهاناوەچونی بریندارەکان چەند کاتژمێرێکی دیکەی پێبچێت و دوای چارەسەری سەرەتایی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکرێن.
ئهو ناوچهیهی رویان تێكردوه مهترسیداربوه
لای خۆیەوە كامهران حهسهن، قائیمقامی ماوهت به خهندان-ی راگهیاند، دهوترێت هاوڵاتییهكان بۆ گۆیژ و قارچ رویان له شاخهكه كردوه، ئهو ناوچهیهی رویان تێكردوه مهترسیداربوه بههۆی ئهوهی بهردهوام لهلایهن فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی توركیاوه چاودێری دهكرێت.
ناوی بەشێک لە بریندارەکان:
1- محەمەد قادر ئاغا
2- کوێخا محەمەد عەلی
3- زانا محەمەد عەلی
4- سەعید محەمەد ڕەسوڵ
5- ساڵح قادر
ناوی یەکێک لە شەهیدەکان: عەزیز محەمەد ڕەسوڵ