خهندان-
هێزەکانی روسیا کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئۆکرانیا چالاکی دەکەن، توانیان لە چەند ناوچهیهكی دۆنێتسک، لە ناوچەی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پێشکەوتن بەدەستبهێنن و زیانێکی ماددی قورسیان بە هێزەکانی ئۆکرانیا گەیاند.
راپۆرتەکانی ڕوسیا باس لەوەدەکەن کە هێزەکانی روسیا پێشکەوتنی گەورەیان لە "مارینکا" کردوە و ناوەندی شارەکەیان بەهێز کردوە، هەروەها نزیکەی دو لەسەر سێی شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کردوە.
هێزهكانی روسیا ههوڵی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شارەکە دهدهن
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزهكانی روسیا ههوڵی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شارەکە دهدهن، وەک چۆن لە شارۆچکەی ئەندرێڤکا کردویانە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوسیا تودەی، فیرقەی 42 پاڵپشتی گروپە هێرشبەرەکانی پیادە دەکات لە باشوری دۆنێتسک، کە هێرش دەکەنە سەر ناوچە قەڵادارەکانی ناوچەکە.
سوپای روسیا بە سەرکەوتویی بەرەو ئاڕاستەی شاری ئاگلیدار پێشڕەوی دەکات
دێنیس پوشیلین، سەرۆکی کۆماری دۆنێسک بە وەکالەت پێشتر رایگەیاندبو، کە سوپای روسیا بە سەرکەوتویی بەرەو ئاڕاستەی شاری ئاگلیدار پێشڕەوی دەکات.
روسیا "دەرکردن"ی هێزەکانی ئۆکرانیای لە چەند شار و گوندێکی دۆنێتسک راگەیاند
دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا "دەرکردن"ی هێزەکانی ئۆکرانیای لە چەند شار و گوندێکی دۆنێتسک راگەیاند، لەنێویاندا شارۆچکەی ئەندرێیڤکا.
شارۆچکە و گوندەکانی بێلۆگۆرۆڤکا و بێرچی تراڤنیا لە دۆنێتسک بە تەواوی "رزگارکراون"
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، شارۆچکە و گوندەکانی بێلۆگۆرۆڤکا و بێرچی تراڤنیا لە دۆنێتسک بە تەواوی "رزگارکراون"، 50 سەربازی ئۆکرانیا كوژراون، هەروەها 4 زرێپۆشیش تێکشکێنراون.
کۆناشینکۆڤ ئاماژەی بەوەشکردوه، هێزی فڕۆکەوانی مەیدانی و تاکتیکی، سوپا، موشەک و تۆپخانەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت لە ئۆکرانیا.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دهڵێت، لەچوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا، 79 یەکەی تۆپخانەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بۆردومانکراون.
زیانەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا:
کۆگایەکی گەورەی چەکی موشەک و تۆپخانەی گروپی "خارتیتسا"ی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، کە بریتین لە HIMARS، MLRS و موشەکهاوێژی ئوراگان، لە ناوچەی دنێپرۆپترۆڤسک تێکشکێندرا.
دو وێستگەی ڕاداری دژەپاتری AN/TPQ-37 کە لە ئەمریکا دروستکرابون، لەناوچون.
ناوەندی فەرماندەیی و پەیوەندییەکانی لیوای 1ی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە گوندی تۆریتسکی دۆنێتسک تێکشکێندرا.
کۆگای تەقەمەنی لیوای 60ی پیادەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە نزیک گوندی پریمۆرسکۆی هەرێمی زاپۆریژیا تهقێنرایهوه.
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی سو-25ی لە ناوچەی گوندی ئارتیۆمۆڤسکی دۆنێتسک خستە خوارەوە.
8 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوچون.
8 موشەک لە موشەکهاوێژەکانی هیمارس لە لوهانسک و دۆنێتسک ڕێگرییان لێکرا.