خهندان-
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئهمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ئەمریکا پاكێجێكی نوێی سزا بۆ سەر کۆریای باکور ئامادە دەکات، ئهوهش لهكاتێكدایه پیۆنگیانگ كار بۆ پەرەپێدانی موشەکی قەدەغەکراو دهكات كه ئاماژەیه بۆ ئەگەری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی دیکە.
جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پایتەختی کۆریای باشور کە لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی کە بنکەکەی لە ئەمریکایە و گروپی میدیایی جونگئانگ لە کۆریای باشور ڕێکخرابو، رایگهیاند، "ئێمە کۆمەڵە رێوشوێنی سزادانی نوێمان لە رێگادا هەیە بۆ كۆریای باكور لەکاتێکدا قسە لهسهر دۆخی نیمچه دورگهی كۆریا دەکەین".
واشنتن پابەندە بە بەکارهێنانی فشار و دیپلۆماسی بۆ سەر کۆریای باکور
سولیڤان کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە قسەی دەکرد، وردەکارییەکانی نەخستەڕو، بەڵام وتی، "واشنتن پابەندە بە بەکارهێنانی فشار و دیپلۆماسی بۆ ئەوەی کۆریای باکور دەستبەرداری جبەخانەی ئەتۆمی بێت".
دوایین خولی سزاکانی ئەمریکا لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردودا بو كه دو کۆمپانیای تۆمارکراو لە سینگاپور
دوایین خولی سزاکانی ئەمریکا لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردودا بو كه دو کۆمپانیای تۆمارکراو لە سینگاپور و کۆمپانیایەکی تۆمارکراو لە دورگەکانی مارشال کردە ئامانج، کە واشنتن دهڵێت، پاڵپشتی لە بەرنامە و چەکییەکانی پیۆنگیانگ و سوپای وڵاتەکەی دەکات.