خه‌ندان-
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم رایگه‌یاند، زۆر قسه كراوه لەسەر بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم بەڕێگای نایاسایی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌ی فه‌رمیان لا نییە، سانسۆرێکی بەهێز نییە لەسەر ناردنەدەرەوەی پارە لەهەرێم، دەشڵێت، "هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه پاره داوا بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌مان كردوه به‌نیازین له‌داهاتویه‌كی نزیكیشدا بیانبینین ئه‌گه‌ر هاوكارمان بن، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان بایی ئه‌وه‌نده نین ئێمه بچین موفاته‌حه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێبكه‌ین".
حاکم ئەحمەد ئەنوەر لە لێدوانەکەیدا له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق به دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه هه‌نگاوێكی باشه و ده‌ستپێكی باشه، ئێمه خۆمان په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقدا ڕۆژانه به ته‌له‌فون قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق كردوه، هه‌رێمی كوردستانیش هاوكاربوه له‌و پرۆسه‌یه چه‌ند كه‌سێک له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی كردونه‌ته‌وه".
هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه پاره داوا بكاته‌وه
هەرچەندە لە هەرێمی کوردستان چەندین جار باس لە بردنە دەرەوەی پارە کراوە بە ڕێگای نایاسایی، بەڵام سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم دەڵێت، "هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه پاره داوا بكاته‌وه، من خۆم له‌كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداربوم له قاهیره له كۆنگره‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێككه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی زۆر دیدارمان كرد له‌چوارچێوه‌ی وه‌فدی عێراقی هه‌مویان به‌و ئاراسته‌یه بون كه ئێمه شتێک داوابكهینهوه به‌ڕاستی ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقیه‌وه بێت".
حاکم ئەحمەد ئەنوەر دەشڵێت، "له‌م قۆناغه‌شدا كه په‌یوه‌ندییه‌كی باش دروستبوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا پێموایه كه‌شێكی باش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ک پێشكه‌ش بكرێت كه هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ک چوبێته ده‌ره‌وه ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێت ئیشی له‌سه‌ر بكرێت".
سانسۆرێكی ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره، مه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی پاره‌كه‌ی بۆ ده‌چێت خۆی كۆت و به‌ندی هه‌بێت
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم زیاتر وتی، "زۆر قسه كراوه لەسەر بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم بەڕێگای نایاسایی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌ی فه‌رمیمان لا نییه، هه‌تا ئێستا پرسی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره له هه‌رێمی كوردستان مه‌گه‌ر دوای شه‌ڕی دژه تیرۆر تۆزێک ئه‌مه‌ریكیه‌كان چاریان كردبێت ئه‌گه‌رنا سانسۆرێكی ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره، مه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی پاره‌كه‌ی بۆ ده‌چێت خۆی كۆت و به‌ندی هه‌بێت ئه‌گه‌رنا لێره پرۆسه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره له هه‌رێمی كوردستان ئاسانه له‌ڕێگه‌ی نوسینگه و كۆمپانیا ئههلیهكانهوهیه".
تا پرۆسه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره كۆنتڕۆڵ نه‌كه‌ن و مامه‌ڵه له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه نه‌بێت به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته به‌ڵگه ده‌ست بكه‌وێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌گه‌رچی له ڕابردودا به‌هۆی شه‌ڕی دژه تیرۆر تۆزێک كۆت و به‌ندی بۆ كراوه بۆیه عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌تا پرۆسه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره كۆنتڕۆڵ نه‌كه‌ن و مامه‌ڵه له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه نه‌بێت به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته به‌ڵگه ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌و وڵاتانه به‌پێی حوكمی قه‌زایی و به‌پێی بڕیار و به‌پێی هاوكاریه‌كی باوه‌ڕپێكراو نه‌بێت به‌ڕاستی ئاماده نین به‌ڵگه له‌سه‌ر هیچ كه‌سێک بده‌ن له‌به‌رئه‌وه ئیشه‌كه قورسه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت بكرێت".
زانیاریه‌ک بڵاوبوه‌وه به‌رپرسێک چه‌ندین شوقه‌ی كڕی بو، به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌وانه هیچی به‌ڵگه نین
لە ساڵانی ڕابردو دەنگۆی کڕینی چەندین یەکەی نیشتەجێبون لە ئەڵمانیا لە لایەن بەرپرسێکی حزبیەوە بڵاوکرایەوە، لەمبارەیەوە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت، "زانیاریه‌ک بڵاوبوه‌وه به‌رپرسێک چه‌ندین شوقه‌ی كڕی بو، به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌وانه هیچی به‌ڵگه نین، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌مان كردوه به‌نیازین له‌داهاتویه‌كی نزیكیشدا بیانبینین ئه‌گه‌ر هاوكارمان بن، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان بایی ئه‌وه‌نده نین ئێمه بچین موفاته‌حه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێ بكه‌ین بۆیه به‌گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕوانین ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ر پێشكه‌وتنێكی هه‌بێت له‌و بواره‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش وه‌كو هه‌رێمی كوردستان سودی لێده‌بینین".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقیش سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد
حاکم ئەحمەد ئەنوەر وتیشی، چەند تۆمه‌تبارێک هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای یاداشتی ده‌ستگیركردن كه له قه‌زای عێراقی ده‌رچوه وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریان كردون بۆیه "سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقیش سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌نیازیشین له‌داهاتودا بچین سه‌ردانیان بكه‌ین بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه پرۆتۆكۆلێكی كاری هاوبه‌ش پێكه‌وه ئیمزا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئاستی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كان بخه‌ینه چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی چونكه ئێستا زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان سه‌رۆكی ده‌زگاكه یاخود چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیه هه‌تا بیخه‌نه شتێكی فه‌رمی بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ر پێشكه‌وتنێک هه‌بێت له‌عێراقدا ئێمه‌ش بتوانین سودی لێببینین واته سود گۆڕین و شاره‌زایی گۆڕینه‌وه دولایه‌نه بێت".
پارەکەی لوبنان 300-400 ملیۆنێكه كه له‌قۆناغی گواستنه‌وه بوه و له بانک ماوه‌ته‌وه دیلۆت ئاماژه‌ی پێداوه
لەسەر بەفیڕۆچوونی پارەی هەرێم لە لوبنان سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم دەڵێت، "كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ههرێمكین له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا واته ده‌بێت ئێمه موفاتهحهكردنی وڵاتان له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵی ناوه‌ندییه‌وه بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه چه‌ند ساڵی ڕابردو چالاک نه‌بوه بۆخۆی نه‌یتوانی شتێكی ئه‌وتۆ له‌و هه‌مو پاره‌یه بدۆزێته‌وه، خاڵێكی تر ئه‌وه‌ی لوبنان پێموابو باسی 300-400 ملیۆنێكه كه له‌قۆناغی گواستنه‌وه بوه و له بانک ماوه‌ته‌وه دیلۆت ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌وه ناچێته چوارچێوه‌ی پاره گواستنه‌وه‌ی كه‌سێک، چونكه له هه‌رێم نه‌وت فرۆشراوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر پاره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه و ده‌بێت به‌دواداچونی بۆ بكرێت، پار سه‌رۆكی نه‌هێشتنی شتنه‌وه‌ی پاره‌ی لوبنانم بینی وتی ده‌توانین ئه‌گه‌ر ئێوه داوابكه‌ن له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ئێمه هاوكارتان ده‌بین".