خه‌ندان-
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و به‌هۆی نه‌پشكنینی سیستمی غازهكهیی و لێچونیهوه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مۆتێل گوڵی لاله‌یان له گه‌ڕه‌كی عه‌قاری داخست و مانه‌وه‌ی میوان و گه‌شتیارانیش له مۆتێله‌كه راگیرا.
رێكان جه‌مال سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانییه‌وه بونی لێچونی غاز له سیستمه‌كه‌یدا و دوای سه‌ردانی تیمه‌كان ده‌ركه‌وت كه سیستمی غازی مۆتێل گوڵی لاله لێچونی هه‌یه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی مانه‌وه‌ی میوان و گه‌شتیاران له مۆتێلهكهدا راگیرا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تیش سێمانی مۆتێل گوڵی لاله‌یان له‌گه‌ڕه‌كی عه‌قاری داخست".
پێویسته شه‌ش مانگ جارێك سیستمی غاز پشكنینی بۆ بكرێت
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان وتیشی، "بۆ رێگری له رودانی كاره‌ساتی نه‌خوازراو، پێویسته شه‌ش مانگ جارێك سیستمی غاز پشكنینی بۆ بكرێت و له‌كاتی هه‌بونی كه‌موكورتیدا چاره‌سه‌ربكرێت".
ده‌بێت پشكنین بۆ سیستمه‌كه‌یان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان روبه‌روی داخستن و سزایی یاسای نه‌بنه‌وه
رێكان جه‌مال ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، "له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ئه‌و شوێنه گشتییانه‌ی سیستمی غازیان هه‌یه ده‌بێت پشكنین بۆ سیستمه‌كه‌یان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان روبه‌روی داخستن و سزایی یاسای نه‌بنه‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رونیكرده‌وه، "له‌پێناو پاراستنی هاوڵاتیان و میوانانی مۆتێله‌كه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی مۆتێل گوڵی لاله داده‌خرێت تائه‌وكاته‌ی دڵنیایی ته‌واو له سیستمه‌كه‌ی ده‌دات، پاشان ده‌كرێته‌وه".