خه‌ندان-
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر كاركردن بۆ ناساندنی جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی رێكخراوێكی بیانیه‌وه، به‌ڵام ئه‌م رێكخراوه هیچ بونی نیه و ته‌نانه‌ت ناویشی له‌ناو ئه‌و رێكخراوانه‌دا نیه كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی جینۆساید كارده‌كه‌ن، بۆیه " گومان ده‌كرێت ئه‌مه یان سپیكردنه‌وه‌ی پاره یانیش به‌هه‌ده‌ردانێكی ڕون و ڕه‌وان بێت له پێناو چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوی گروپێكی دیاریكراو بێت".
كاروان گه‌زنه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێرناوی " بازرگانی بە کۆمەڵکوژی کوردستان ڕابگرن! ئەم بەهەدەردانە ڕابگرن" بڵاویكرده‌وه، "بێشك كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و دواینیشییان شه‌نگال، هیچیان كه‌متر نییه له هۆلۆكۆست و ڕواندا، بگره گه‌وره‌تریشن، به‌ڵام خه‌ریكه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه بازرگانی به‌م پرسه‌شه‌وه بكرێت، به نوسراوی ژماره (197) له رۆژی 11ی (ته‌موز/7)ی 2022 وه‌زاره‌تی شه‌هیدان نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه بۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین و كاركردن به شێوه‌یه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ به جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی بیانی".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌رۆژی 13ی (ته‌موز/7) وه‌ڵامی ئه‌رێنی داوه‌ته‌وه و ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه و بڕێكی زۆری پاره‌ی بۆ تهرخانكردون
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌رۆژی 13ی (ته‌موز/7) وه‌ڵامی ئه‌رێنی داوه‌ته‌وه و ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه و بڕێكی زۆری پاره‌ی بۆ تهرخانكردون به بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی و خاوه‌ن پێگه بونی هه‌بێت له بابه‌ته‌كه‌دا، كۆی نوسراوه‌كه و وه‌ڵام و كۆبونهوهشیان له‌گه‌ڵ وه‌زیر له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بوه، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕون بێت بۆ وه‌زاره‌تیش ئه‌م ڕێكخراوه كێییه، له كاتێكدا نوسراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند مانگیان ده‌وێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه".
گومان ده‌كرێت ئه‌مه یان سپیكردنه‌وه‌ی پاره یانیش به‌هه‌ده‌ردانێكی ڕون و ڕه‌وان بێت له پێناو چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوی گروپێكی دیاریكراو بێت
ده‌شڵێت، "یه‌كه‌م ئه‌م ڕێكخراوه له ڕوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بونی نیه و ته‌نانه‌ت ماڵپهڕێكیشی نیه، دوه‌م، هیچ پێشینه‌یه‌كی نیه بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ته‌نانه‌ت ناویشی له‌و ڕێكخراوانه‌دا نیه كه له‌سه‌ر كه‌یسی جینۆساید كار ده‌كه‌ن، سێیه‌م گومان ده‌كرێت ئه‌مه یان سپیكردنه‌وه‌ی پاره یانیش به‌هه‌ده‌ردانێكی ڕون و ڕه‌وان بێت له پێناو چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوی گروپێكی دیاریكراو بێت، چواره‌میش ڕۆژانه ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌م وڵاته به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت و ده‌دزرێت، به‌ڵام خه‌ریكه ئیتر ده‌ست بۆ پرسه باڵا نیشتیمانییهكانیش ده‌بردرێت و هه‌ڕاج ده‌كرێن و ده‌فرۆشرێن".
كاروان گه‌زنه‌یی ئاشكراشیكردوه، "ڕێكاری په‌رله‌مانیمان گرتوه‌ته‌به‌ر، له ئه‌گه‌ری ڕانه‌گرتنی، دۆسیه‌كه ده‌كه‌ین به سكاڵا".