خه‌ندان-
توێژه‌رانی بواری ڤایرۆسه گواستراوه‌كان رایانگه‌یاند، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار له ناو شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی ناوچه‌كانی یونان-ی چین بونی هه‌یه بەناوی (BtSY2) کە سه‌ر به خێزانی كۆرۆنایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڤایرۆسه خێراتر ده‌گوازرێته‌وه و زۆر له كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی به‌هێزتره.
به‌پێی رۆژنامه‌ی The Telegraphی بریتانی، توێژه‌رانی بواری ڤایرۆسه گواستراوه‌كانی سه‌ر به زانكۆی سه‌ن یان سێن-ی چین و په‌یمانگای یونان بۆ كۆنتڕۆڵكردن و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و زانكۆی سێدنی ئوستڕاڵیا رایانگه‌یاندوه، ڤایرۆسێكی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه كه سه‌ر به خێزانی كۆرۆنایه و هاوپێچه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی (SARS-CoV-2) كه ده‌بێته هۆی توشبون به كۆرۆنا.
ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه یه‌كێكه له‌و پێنج ڤایرۆسه‌ی كه جێگای دڵه‌ڕاوكێ و ههڵوەستهكردنی وردە
باسیان له‌وه‌شكردوه، ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه یه‌كێكه له‌و پێنج ڤایرۆسه‌ی كه جێگای دڵه‌ڕاوكێ و ههڵوەسته بۆكردنی وردە، ئه‌م ڤایرۆسه‌شیان له نێو شهمشهمهكوێرهكاندا دۆزیوه‌ته‌وه و ته‌واوی ئه‌و شهمشهمهكوێرانهی كه له ناوچه‌كانی یونان-ی چین بونیان هه‌یه هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن و گومان له گواستنه‌وه‌شی بۆ مرۆڤ لێده‌كرێت.
پێنج جۆر له ڤایرۆس دۆزرانه‌وه كه یه‌كێكیان راسته‌وخۆ سه‌ر به خێزانی كۆرۆنایه
توێژه‌ران ئهوهشیانخستهڕو، "پێنج جۆری ڤایرۆسی گواستراوهمان ده‌ستنیشانكرد كه هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ توشكردنی مرۆڤ به نه‌خۆشی و یه‌كێكیش له‌وانه ڤایرۆسێکە بەناوی (BtSY2) و چونکە راسته‌وخۆی سەر بەخێزانی كۆرۆنایه".
گواستنه‌وه‌ی به‌راورد به كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی زۆر خێراتره
ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه، "ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زۆر خێراتره له هه‌رجۆرێكی دیكه‌ی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی، هه‌روه‌ها ئه‌م ڤایرۆسه له‌كاتی گواستنهوهشیدا له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه به‌خێراترین شێوه ناوكهترشهكهی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێش دو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر توێژه‌ران رایانگه‌یاند، ڤایرۆسێكی نوێیان به‌ناوی كیویرا دۆزیوه‌ته‌وه كه له هه‌ر سێ توشبویه‌ك یه‌كێیان ده‌كوژێت و له نێو شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی وڵاتی كۆنگۆ و ته‌نزانیا بونی هه‌یه، ئه‌م ڤایرۆسه هه‌مان نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌ڵگرتوه، به‌ڵام ده‌بێته هۆكاری وه‌ستانی گورچیله‌كان و خوێنبه‌ربونی ناوه‌كی توند، تا ئێستاش هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه بۆئه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه بۆیه لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامیان هه‌یه.