خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ موچه‌ی مانگی 11ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌یشتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و سبه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گه‌یشتوه‌ته هه‌ژماری بانكی له هه‌ولێر و ئاگاداركراوینه‌ته‌وه كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و لیوایانه ده‌كرێت".
تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم هیچ خشته‌یه‌كی بۆ گه‌نجینه‌كان نه‌ناردوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ خشته‌یه‌كی بۆ گه‌نجینه‌كان نه‌ناردوه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی 2022.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11 لیوا هاوبەشەکان ده‌كرێت
هاوكات لیوای 12ی پیاده‌ی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی لیواكه‌ی كردوه، رایگه‌یاندوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11 ده‌كرێت و داوای لێكردون كاتژمێر 9:00ی به‌یانی ئاماده‌بن.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مانگانه‌ی پاره‌ی موچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، له‌ماوه‌ی رابردوشدا به‌شێك له‌و موچه‌یه‌یان پێدرا كه له‌ماوه‌ی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێم پێینهدابون.