خەندان-
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی کەمبونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، کۆبونەوەی چاوەڕوانکراوی ئۆپیک پڵەس و کەمبونەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا لە چین، بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت بە 83.97 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت گهیشته 83.97 دۆلار
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت 0.94 دۆلار بەرزبوەوە و گهیشته 83.97 دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهڕێژهی 0.88 دۆلار بەرزبوەوە و نرخی بهرمیلێك بهرامبهره به 79.08 دۆلاری ئهمریكی.
کەمبونەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا لە چین، نرخی نەوتی بەرزکردەوە
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ سێ هۆکار دەگەڕێتەوە، کە بریتین لە کەمبونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، کەمبونەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا لە چین و کۆبونەوەی چاوەڕوانکراوی ئۆپیک پڵەس کە چاوەڕێ دەکرێت سیاسەتی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامی پێبدات بۆ پاڵپشتی لە زیاتر بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.
ئاستی بەرهەمهێنان لەم ئاستەی ئێستادا دەمێنێتەوە
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڵاویکردەوە، چاوەڕێ دەکرێت لەکۆبونەوەی یەکشەممەی داهاتوی ئۆپیک پڵەسدا پرسی گۆڕانکاری لە هەناردەی نەوت تاوتوێ بکرێت و ئەگەری بەهێزیش ئەوەیە ئاستی بەرهەمهێنان لەم ئاستەی ئێستایدا دەمێنێتەوە.
ئۆپیک پڵەس بیر لە زیاتر لە دابەزینی هەناردەی نەوت دەکاتەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لەوەش چاوەڕێ دەکرێت ئۆپیک پڵەس بیر لە زیاتر لە دابەزینی هەناردەی نەوت بکاتەوە، بۆ پشتیوانی لە نرخی نەوت و گریمانەی خاوبونەوەی ئابوری جیهان، کە دەبێتەهۆی دابەزینی خواست لەسەر نەوت.