ئەمریکا 25 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق تەرخان دەکات

08:51 - 28/11/2022

1201جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە ئامانجی زیادکردنی بەشداری ژنان و گەنجانی عێراق لە بواری گشتی و بوارەکانی دیکەدا، 25 ملیۆن دۆلاریان بۆ پشتیوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق تەرخان کردوە.

ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستوەتەڕو، ئامانجی پڕۆژەکە پشتیوانی کۆمەڵگەی مەدەنییە لە عێراق بە ئامانجی زیادکردنی بەشداری ژنان و گەنجان لەبوارە جیاوازەکان، لەوانەش چالاکترکردنی رۆڵیان لە بواری بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

هاوکاری عێراق دەبین بۆ ئەوەی دەوڵەتێکی پڕ ئاسایش و دیموکراسی بێت

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجێکی دیکەی ئەو هاوکارییەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ عێراق بەمەبەستی هاوکاری ئەو وڵاتەیە بۆ ئەوەی کاربکات بۆ بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتێکی پێشکەوتو و زیاتر پڕ ئاسایش و دیموکراسی بێت.

 550 ملیۆن دۆلار لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا لەگەڵ عێراق هاوبەشی پێدەکەین 

ئاژانسەکە دەڵێت، ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی نزیکەی 550 ملیۆن دۆلاری دیکەش لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا لەگەڵ عێراق هاوبەشی پێدەکات لەپێناو زیادکردن و متمانەی هاوڵاتیان و بەشداریکردنیان لە حوکمڕانی دیموکراسی، پەرەپێدانی گەشەی ئابوری، وەڵامدانەوەی ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا، و چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی هاونیشتمانیان و ناوچە پەراوێزخراوەکان.

نیشانەکردن

ئەمریکا